PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

١٤ سەرباز گیانیان لەدەستدا: بە فەرمانی سەرۆک کۆمار سێ بەرپەرسی باڵای بەرگری لەسەر کار لادران
لە مەشقێکی سەربازیدا لە دەریای خەزەر لە کازاخستان ١٤ سەرباز گیانیان لەدەستدا، لە دوای ئەوەش سێ بەرپەرسی باڵای بەرگری لەسەر کار لادران.

لە ٢٤ی ئەیلوولدا لە کاتی مەشقی سەربازیی "قەڵای خەزەر-٢٠٢٦" لە سەر لێواری دەریای خەزەر، بەهۆی خراپیی کەشوهەوا و شەپۆلی بەهێزی دەریاوە، ١٧ سەرباز کەوتنە ناو ئاوەکەوە. لەم رووداوەدا ١٤ سەرباز گیانیان لەدەستدا و ٣ سەربازیش ڕزگارکران.

لە دوای رووداوەکە لە ٢٥ی ئەیلوولدا لە سەرانسەری وڵاتدا ماتەمینی گشتی ڕاگەیەندرا و بە گومانی پێشێلکردنی یاساکانی ڕێنماییکردن و بەڕێوەبردنی کەشتییەکان، ٥ بەرپرسی باڵای سەربازی دەستبەسەرکران. قاسم جۆمارت تۆکایێڤ، سەرۆک کۆماری وڵاتەکە، بە چەند فەرمانێک قانیش ئەبوبەکیرۆڤ جێگری یەکەمی وەزیری بەرگری و سەرۆکی ئەرکانی سوپا، ئەڵماز جوماکەیێڤ جێگری وەزیری بەرگری، و قەنات نیازبێکۆڤ فەرماندەی گشتیی هێزە دەریاییەکانی لەسەر کار لاداوە.

جگە لەوەش، لە فەرمانێکی پێشوودا داورێن کۆسانۆڤ وەزیری بەرگریش لەسەر کار لادرابوو. ئەم بڕیارانە بە مەبەستی خستنەئەستۆی بەرپرسیارێتی رووداوەکە بەسەر بەرپرسە باڵاکاندا دراون.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار