
کردنەوەی هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ منداڵانی ژێر ١٥ ساڵ قەدەغە کرا
بەپێی ڕێنمایییەکی نوێ کە لە ڕۆژنامەی ڕەسمیدا بڵاوکراوەتەوە، هەژمارکردنەوەی منداڵانی ژێر ١٥ ساڵ لە پلاتفۆرمەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا قەدەغە کرا.
ڕێنمایییەکی نوێ کە لە ڕۆژنامەی ڕەسمیدا بڵاوکراوەتەوە، هەژمارکردنەوەی منداڵانی ژێر ١٥ ساڵ لە پلاتفۆرمەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا قەدەغە دەکات. ڕێنمایییەکە ئەرکی بەرفراوان دەخاتە سەر دابینکەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ پشکنینی تەمەن، سەرپەرشتیاریی دایک و باوکان و پاراستنی بەکارهێنەرانی منداڵ. ئەم بڕیارە لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦ەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ڕێکاری ئەمنی بۆ ئەو بەکارهێنەرە منداڵانەش دیاری کراوە کە تەمەنیان لە ١٥ ساڵ زیاترە. پرۆفایلی ئەم بەکارهێنەرانە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی وەک "هەژماری تایبەت" دەکرێتەوە، پەخشی ڕاستەوخۆ و نیشاندانی ڕیکلامی تایبەتمەندکراو قەدەغە دەکرێت. هەروەها تایبەتمەندیی "گەڕانی بێ کۆتایی" (infinite scroll) بۆ ناوەڕۆکەکانی تایبەت بە منداڵان بەکارناهێنرێت؛ ناردنی پەیام تەنیا بۆ ئەو هەژمارانە دەبێت کە یەکتری دەپەیڕەون و لیستی پەیڕەوکاران لەلایەن بەکارهێنەرانی دیکەوە ناهێنرێتە دیتن.
پلاتفۆرمەکان ڕاسپێردراون سیستەمێک بپەیڕەون کە دایک و باوکان بتوانن چاودێریی چالاکییە دیجیتاڵییەکانی منداڵەکانیان بکەن. دایک و باوکان دەتوانن ڕێکخستنەکانی هەژمارەکە بەڕێوەببەن، کاتی ڕۆژانەی بەکارهێنانی شاشە سنووردار بکەن و ڕەزامەندی لەسەر مامەڵە دارایییەکان بدەن. بەکارهێنەرانی ئێستاش دەبێت تا ٣١ی ئاداری ٢٠٢٧ پرۆسەی پشتڕاستکردنەوەی تەمەن تەواو بکەن؛ تا ئەو بەروارە، ئەو هەژمارانەی دەستنیشان دەکرێن کە ژێر ١٥ ساڵن، دادەخرێن.
سەرچاوە: Kurdistan24