سەرەکی

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە فوجەیرە، ٢٣ ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا
لە میرنشینی فوجەیرە لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، بەهۆی ڕووداوێکی زنجیرەیی هاتوچۆوە ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە میرنشینی فوجەیرەی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، ڕووداوێکی زنجیرەیی هاتوچۆ لە نێوان ١٨ ئۆتۆمبێل و ٥ بارهەڵگردا ڕوویدا. بە گشتی ٢٣ ئۆتۆمبێل بەشدارییان لەو ڕووداوەدا هەبوو.
وەزارەتی ناوخۆی ئیمارات لە ڕێگەی هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، لەو ڕووداوەدا ١٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٠ کەسی دیکەش بریندار بوون. ئاماژە بەوەش کراوە کە خزمەتگوزارییە پزیشکییە پێویستەکان بۆ بریندارەکان دابین کراوە.
لێکۆڵینەوە لەبارەی ڕووداوەکەوە بەردەوامە و لایەنە پەیوەندیدارەکان کار دەکەن بۆ ئەوەی هۆکارەکەی دیاری بکەن. پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری قوربانییانی ڕووداوەکە کرا.
سەرچاوە: Rûdaw