
لە ۳۳ پارێزگا ئۆپراسیۆنی جەندرمە دژی قاچاخچییەکان: ٤۷ کەس دەستگیرکران و ۲,۸۲۲ کۆچبەر دەستبەسەرکران
تیمەکانی جەندرمە لە ئۆپراسیۆنێکدا لە ۳۳ پارێزگا ٥۱ تۆمەتباریان دەستبەسەر کرد و ٤۷ کەسیان لێ دەستگیرکرد، هەروەها ۲,۸۲۲ کۆچبەری نەیاساییشیان دەستبەسەر کرد.
بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی خەبات دژی قاچاغچێتی کۆچبەران و بازرگانیکردن بە مرۆڤ لە فەرماندەیی گشتی جەندرمە، لە ۳۳ پارێزگا ئۆپراسیۆن دژی ڕێکخەرانی قاچاغچێتی کۆچبەران ئەنجامدرا. ئۆپراسیۆنەکان لە ئاسمانەوە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (JİHA) و لە زەمینەوە لەلایەن ئاسایش، پۆلیسی ڕێگاوبان و تیمەکانی کۆماندۆی سەر بە فەرماندەیی جەندرمەی پارێزگاکانەوە بەڕێوەچوون.
لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنەکەدا ٥۱ تۆمەتبار دەستبەسەرکران؛ ٤۷ لەوانە بە بڕیاری دادگا دەستگیرکران و ٤ کەسیش بە مەرجی دادوەری ئازادکران. هەروەها ۱٤۳ ئۆتۆمبێل، ۷ بەلەم و ماتۆڕی بەلەم دەستیان بەسەردا گیرا. ۲,۸۲۲ کۆچبەری نەیاساییش کە هەوڵیانداوە بە ڕێگەی نەیاسایی بچنە دەرەوەی وڵات دەستبەسەرکران و ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەڕێوەبردنی کۆچ کران و ڕێکارەکانی دەرکردنیان بۆ دەستپێکرا.
وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند کە هەوڵەکان بۆ خەبات دژی قاچاغچێتی کۆچبەران و کۆچی نەیاسایی بە پشتبەستن بە مافەکانی مرۆڤ، بەبێ سازشکردن لە ئاسایشی گشتی و بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان بە سووربوونەوە بەردەوام دەبن.
سەرچاوە: Rûdaw