
یەڵماز چەرچەلی ئامەدی دوای ٣٣ ساڵ لە زیندان بێسەروشوێن بوو
یەڵماز چەرچەل کە دوای ٣٣ ساڵ لە زیندان ئازاد کرابوو، لە کاتی چوون بۆ گەڕەکی ئۆفیسی ئامەد بە مەبەستی چارەسەری ددان، بێسەروشوێن بوو.
یەڵماز چەرچەل خەڵکی بسمیلە و دوای ئەوەی ٣٣ ساڵ لە زیندان مایەوە، بەهۆی نەخۆشیی دەروونییەوە ئازاد کرا. ئەو دواین جار بۆ چارەسەری ددان چوو بووە گەڕەکی ئۆفیسی ئامەد.
باس لەوە دەکرێت کە چەرچەل مۆبایلی بەکارنەهێناوە و کێشەی لەبیرچوونەوەی هەبووە، لەدوای بێسەروشوێنبوونی هیچ هەواڵێکی لێ نەزانراوە. کەسوکار و هاوڕێکانی بە ئاماژەدان بەوەی کە باڵای نزیکەی ١.٨٠ مەترە، ڕیشێکی سپیی کەمی هەیە، پڵاوێکی ڕەش و خۆڵەمێشی لەبەردایە و کڵاوێکی ڕەشی لەسەردایە و لە کاتی ڕۆیشتندا بەرەو پێشەوە دەچەمێتەوە، داوای هاوکارییان کرد.
کەسوکارەکەی داوایان لە هاووڵاتییانی ئامەد و شارەکانی دەوروبەری کرد کە هەستیار بن و هەر زانیارییەک هەبێت بە هێزە ئەمنییەکان و کەسوکارەکەی ڕابگەیەنن. هەروەها داوا لە بەکارهێنەرانی سۆشیاڵ میدیا، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دامەزراوەکانی دیکە کرا کە ئەم ڕاگەیاندنی بێسەروشوێنبوونە بەربڵاو بکەنەوە.
سەرچاوە: Güneydoğu Ekspres