
لە مانگی ئەیلوولدا پێوەرەکانی BIST TUM بە ڕێژەی %٢٠ دابەزین و ٤.٥ تریلیۆن لیرە زەرەریان بەپێوەبوو
قەیرانی دەستکاری کردنی سندوق و پشکەکان، دابەزینی %٢٠ی لە پێوەری BIST TUM و زەرەری ٤.٥ تریلیۆن لیرەی هێنایە ئاراوە، کە ئەمەش توندترین دابەزینی مانگانەی بەهایە لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە.
لە مانگی ئەیلوولدا، بەهۆی کاریگەریی قەیرانی دەستکاری کردنی سندوق و پشکەکانەوە، کۆی بەهای بازاڕیی کۆمپانیاکانی ناو پێوەری BIST TUM بە ڕێژەی %٢٠ی مانگانە کەمیکرد و نزیکەی ٤.٥ تریلیۆن لیرەی تورکی زەرەری لێکەوتەوە. ئەم دابەزینە وەک گەورەترین زەرەری مانگانەی بەها لە دوای قەیرانی دارایی جیهانیی ساڵی ٢٠٠٨ەوە تۆمارکرا.
لەسەر بنەمای دۆلار، بەهای بازاڕیی پێوەری BIST TUM بە ڕێژەی %٢٢.٥ دابەزی و نزیکەی ٩٦ ملیار دۆلار زەرەری بەپێوەبوو. ئەم ڕێژەیە وەک توندترین دابەزین لە دوای مانگی ئابی ساڵی ٢٠١٨ەوە دیاریپێکرا.
کۆمپانیاکانی ناو پێوەری BIST 100یش دابەزینێکی هاوشێوەیان بەخۆیانەوە بینی؛ بەهای بازاڕییان لەسەر بنەمای لیرە بە ڕێژەی %١٦ کەمیکرد و نزیکەی ٢٧ ملیار دۆلار لە بەهایان لەدەستدا. ئەم دابەزینەش وەک بەرزترین دابەزینی مانگانە لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە تۆمارکرا.
سەرچاوە: Rûdaw