PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی جیهان
جیهان

ڤیان ڕەشیدی، لە ماوەی ٦ مانگدا فێری زمانی ئەڵمانی بوو و ٣ ساڵ پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، لە ئەڵمانیا خەڵات کرا
ڤیان ڕەشیدی کە کۆچی کردووە بۆ ئەڵمانیا، لە ماوەی ٦ مانگدا فێری زمانی ئەڵمانی بوو و سێ ساڵ لەسەریەک بوو بە یەکەمی قوتابخانەکەی و لە ڤۆهێنشتراوس و نورنبێرگ خەڵات کرا.

ڤیان ڕەشیدی کە نزیکەی سێ ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ خێزانەکەی لە پیرانشارەوە کۆچیان کرد بۆ ئەڵمانیا، تەنها لە ماوەی شەش مانگدا فێری زمانی ئەڵمانی بوو و خۆی لەگەڵ سیستەمی پەروەردەی ئەو وڵاتە گونجاند. لەم ماوەیەدا هەموو ساڵێک وەک یەکەمی قوتابخانە هەڵبژێردرا و بڕوانامەی (Mittlerer Schulabschluss)ی بە نمرەی بەرزی ١.٢ تەواو کرد.

ڕەشیدی لەپاڵ سەرکەوتنە پەروەردەییەکەیدا، وەک وەرگێڕ هاوکاری پەنابەران دەکات لە سەردانیکردنی پزیشک، نەخۆشخانە و دامەزراوە حکومییەکان. بە لەبەرچاوگرتنی ئەم بەشدارییە کۆمەڵایەتییانە، لە دوو بۆنەی جیاوازدا کە لە هۆڵی شارەوانی ڤۆهێنشتراوس و ناوەندی کوردی لە نورنبێرگ بەڕێوەچوون، ئەم کچە گەنجە بە چەندین خەڵات و دیاری ڕێزی لێگیرا.

ئەم سەرکەوتنانەی لە ئەڵمانیا بەدەستی هێناون، سەرنجی دامەزراوە پەروەردەییەکان و دیاسپۆرای کوردی ڕاکێشاوە و کۆشش و ئیرادەی ڕەشیدی بۆتە نموونەیەک بۆ پەنابەرە گەنجەکان.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار