PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

پارێزەر جیهان سۆیلەمەز داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری سزادانی ساڵی ١٩٣٧ی سەید ڕەزا و هاوڕێیانی کرد
پارێزەر جیهان سۆیلەمەز بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری سزادانی سەید ڕەزا و هاوڕێیانی کە لە ساڵی ١٩٣٧دا لەسێدارە دران، سەردانی دادگاى باڵای دێرسیمی کرد.

پارێزەر جیهان سۆیلەمەز بە مەبەستی "تێکدانی بڕیارەکە لەبەر بەرژەوەندی یاسا" سەبارەت بە بڕیاری سزادانی سەید ڕەزا و هاوڕێیانی کە لە ١٤ی تشرینی دووەمی ١٩٣٧دا لەسێدارە دران، داواکارییەکی پێشكەشی دادگای باڵای دێرسیم کرد.

سۆیلەمەز ئاماژەی بەوە دا کە دادگاییکردنی ساڵی ١٩٣٧ پێچەوانەی بنەما سەرەکییەکانی ئەو سەردەمە بووە و لەگەڵ دەستووری ساڵی ١٩٢٤دا نەگونجاو بووە، و داوای کرد بڕیارەکان هەڵبوەشێنرێنەوە.

پارێزەرەکە جەختی لەوە کردەوە کە بەپێی بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا و ماددەكانی ڕێککەوتننامەکە، دەوڵەتی پەیوەندیدار دەبێت بێ ئەوەی پرسی تێپەڕبوونی کات بباتە پێشەوە، زەرەر و زیانەکان قەرەبوو بکاتەوە. لە چوارچێوەی داواکارییەکەدا، ئاگاداری دراوەتە دادگای باڵای وڵاتەکەش و داوا کراوە کە بڕیاری دادگاکە هەڵبوەشێنرێتەوە.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار