
یەکێتیی ئەورووپا داوا لە ڕووسیا دەکات زانیاریی دروست لەسەر بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە بڵاوبکاتەوە
یەکێتیی ئەورووپا سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ئەگەریی نەخۆشییەک لە ڕووسیا لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی کۆبۆوە و داوای زانیاریی دروست و بەکاتیکرد.
یەکێتیی ئەورووپا جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە لە زووترین کاتدا زانیاریی دروست و ورد لەسەر گومانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەک لە ڕووسیا ئاڵوگۆڕ بكرێت. ئیڤا هێرنکیرۆڤا، وتەبێژی کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی ڕۆژانەیدا ڕایگەیاند کە لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی (DSÖ) کۆبوونەتەوە و ئەوانیش داوای زانیاریی زیاتریان کردووە.
یەکێتیی ئەورووپا ئاماژەی بەوە کرد کە لە پەیوەندیدان لەگەڵ نوێنەرایەتییەکەیان لە موسکۆ و ڕایانگەیاند کە زانیاریی پێویستیان نییە بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخی پەتایەکە و مەترسییەکانی بۆ سەر وڵاتانی تر و گرتنەبەری ڕێکارە پێویستەکان. جەختیشی کردەوە کە پێویستە زانیاریی بەکاتی، دروست و ورد ڕادەست بکرێت تا پسپۆڕان بتوانن هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخەکە بکەن.
ئیگۆر کۆبزێڤ، پارێزگاری ناوچەی ئیرکوتسک لە ٢ی تشرینی یەکەمدا ڕایگەیاند کە گومان دەکرێت یەکێک لە دانیشتووانی ناوچەکە تووشی "پەتایەکی زۆر مەترسیدار" بووبێت و کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامدراوە. لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بانگەشەی ئەوە کراوە کە کارمەندێکی پەیمانگەی بەرەنگاربوونەوەی تاعوون بەهۆی "تاعوونی سییەکان"ەوە گیانی لەدەستداوە. دەستەی پاراستنی مافی مصرفکەران و خۆشگوزەرانیی مرۆڤ لە ڕووسیا (Rospotrebnadzor) ڕایگەیاند کە دەستنیشانکردنی "دڵەمەنگێ یان هەوکردنی سییەکان بە هۆکارێکی نەزانراو" بۆ کارمەندێکی پەیمانگەی بەرەنگاربوونەوەی تاعوونی ئیرکوتسک لە سیبیریای ڕۆژهەڵاتی دوور کراوە و ڕێکاری تایبەت گیراوەتە بەر. دمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرملین ڕایگەیاند کە حەڵەتی ئاماژەپێکراوی هەوکردنی سییەکان لە چوارچێوەی ڕێکارە باوەکاندا بە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕاگەیەندراوە.
سەرچاوە: Kurdistan24