PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

وتەبێژی یەکێتیی ئەوروپا: ئاسایشی ئۆکراینا ئاسایشی یەکێتیی ئەوروپایە
یەکێتیی ئەوروپا جەختی کردەوە کە ئاسایشی ئۆکراینا هەمان ئاسایشی ئەوروپایە.

وتەبێژی یەکێتیی ئەوروپا: ئاسایشی ئۆکراینا ئاسایشی یەکێتیی ئەوروپایە

یەکێتیی ئەوروپا جەختی کردەوە کە ئاسایشی ئۆکراینا هەمان ئاسایشی ئەوروپایە.

وتەبێژی یەکێتیی ئەوروپا لە لێدوانێکدا بۆ کوردستان٢٤ ڕایگەیاند، ئاسایشی ئۆکراینا ڕاستەوخۆ بە مانای ئاسایشی ئەوروپا دێت و گوتیشی لە ڕۆژی یەکەمەوە بە بەردەوامی پشتیوانییان لەو وڵاتە کردووە.

ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو، لە ئەبو زەبی پایتەختی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، کۆبوونەوەیەکی هاوئاهەنگی گرنگ بە بەشداریی ئەمریکا، ناتۆ و هاوپەیمانە ئەوروپییەکان بەڕێوەچوو. لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەرانی یەکێتیی ئەوروپا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، بەریتانیا، ئیتالیا و ناتۆ لەگەڵ شاندی ئۆکراینا کۆبوونەوە و گفتوگۆیەکی بەرهەمداریان ئەنجامدا.

ڕاگەیەندراوە کە دانوستانەکانی ئاشتی لەسەر ئاستی جیاواز بە بەشداریی سەرۆکی دەوڵەت و حکومەتەکان، وەزیرەکان، دیپلۆماتکاران و بەرپرسانی باڵا بەردەوامن. ئاماژە بەوەش دراوە کە لە لووتکەی ناڕەسمی ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەوروپا کە ئەم کۆتایی هەفتەیە بەڕێوەدەچێت، گفتوگۆکان لەسەر ئاستی ڕابەرانی یەکێتیی ئەوروپا بەردەوام دەبن.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار