جیهان

ترەمپ نووسینگەی هێلکەییی وەک مۆنۆمێنتی نیشتمانی ڕاگەیاند
سەرۆک ترەمپ بڕیارێکی ئیمزا کرد کە نووسینگەی هێلکەیی و ژووری کابینەی حکومەت وەک مۆنۆمێنتی نیشتمانی دەناسێنێت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بڕیارێکی ئیمزا کرد کە نووسینگەی هێلکەیی (Oval Office) و ژووری کابینەی حکومەت لە کۆمەڵگەی کۆشکی سپیدا وەک "مۆنۆمێنتی نیشتمانی" دەناسێنێت.
ترەمپ لەو بڕیارەی ئیمزای کردووە دەڵێت: "ئێمە لەم نووسینگەیەدا سەرکەوتنی بێوێنەمان بەدەستهێناوە. لەبەر ئەوە، ئەم شوێنە دەکەینە مۆنۆمێنتی نیشتمانی تاوەکو کەسانی نەزان نەتوانن دەستکاری بکەن، تێکی بدەن و وێرانی بکەن."
ئەگەر بڕیارەکە لەلایەن کۆنگرێسەوە پەسەند بکرێت، لە داهاتوودا هەر سەرۆکێکی ئەمریکا بویەوێت گۆڕانکاری لە نووسینگەی هێلکەیی و ژووری کابینەی حکومەتدا بکات، پێویستە ڕەزامەندیی کۆنگرێس بەدەستبهێنێت.
سەرچاوە: Kurdistan24