PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی ئابووری
ئابووری

لە هیوستنی ئەمریکا تۆڕێکی دزینی ئۆتۆمبێلی لوکس بە بەهای ٣ ملیۆن دۆلار دەستگیرکرا
ژنان و مێردێکی عێراقی و چوار کەسی تر بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلی لوکس بە بەهای ٣ ملیۆن دۆلار و ناردنەدەرەوەیان بۆ دەرەوەی وڵات دەستگیرکران.

لە هیوستنی ئەمریکا تۆڕێکی دزینی ئۆتۆمبێلی لوکس بە بەهای ٣ ملیۆن دۆلار دەستگیرکرا

ژنان و مێردێکی عێراقی و چوار کەسی تر بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلی لوکس بە بەهای ٣ ملیۆن دۆلار و ناردنەدەرەوەیان بۆ دەرەوەی وڵات دەستگیرکران.

لە ئۆپراسیۆنێکی پۆلیسی هیوستندا، پێنج کەس دەستگیرکران کە پێکهاتوون لە زیا سابت عەبد (٤١ ساڵ) و ئیمان عەودە سەعیدی (٣٥ ساڵ)ی هاوسەری کە دانیشتووی ناوچەی کەیتیی تەکساسن، لەگەڵ کوڕە ١٧ ساڵەکەیان و هاوکارەکانیان سەیفەدین جبوری (٣٠ ساڵ) و ماتیو گۆنزالێس (٢٩ ساڵ). دیاری کراوە کە تۆڕەکە لە نێوان ساڵانی ٢٠٢٥-٢٠٢٦دا بە هاكکردنی سیستمەکانی گەیاندنی ئۆتۆمبێل یان بە ناساندنی خۆیان وەک گواستنەوەکار، ئۆتۆمبێلە لوکسەکانیان بۆ ناونیشانی تر ئاڕاستە کردووە.

تیمەکانی پۆلیس دەستیان بەسەر ١٥ ئۆتۆمبێلی لوکسی دزراودا گرتووە و دەرکەوتووە کە دوای لەکارخستنی سیستمەکانی بەدواداچوونی GPS، ئۆتۆمبێلەکان لە ڕێگەی بەندەرەکانەوە بۆ دەرەوەی وڵات و بەتایبەتی بۆ دوبەی نێردراون. تۆمارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تۆڕەکە ئۆتۆمبێلێکی لوکسی مۆدێل ٢٠٢٥ی مێرسیدسیان بە بەهای ٢٦٦ هەزار دۆلار کە بڕیار بوو ڕەوانەی فلۆریدا بکرێت، بە هەمان ڕێگە دزیوە.

بەپێی تۆمارەکانی دادگا، ژن و مێردە عێراقییەکە بە کەفالەتی ١٠٠ هەزار دۆلار و گۆنزالێس بە کەفالەتی ٥٠ هەزار دۆلار ئازاد کراون. گۆنزالێس دانی بەوەدا نا کە زیا بەڕێوەبەری تۆڕی لۆجیستیی باندەکە بووە و ئۆتۆمبێلەکانی بۆ دوبەی ناردووە. ناسنامەی تۆمەتبارە ١٧ ساڵەکە بەهۆی ئەوەی تەمەنی نەگەیشتووەتە یاسایی ئاشکرا نەکراوە، و پڕۆسەی دادوەری سەبارەت بە چارەنووسی جبوری هێشتا بەردەوامە.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار