
ئاسترۆنۆتەکانی ناسا لە وێستگەی ئاسمانیی نێودەوڵەتییەوە بە شێوازی ئەلیکترۆنی دەنگیان دا
لە هەڵبژاردنە ناوەندییەکانی ئەمریکادا، سێ ئاسترۆنۆتی ناسا لە وێستگەی ئاسمانیی نێودەوڵەتییەوە بە کارتی ئەلیکترۆنی دەنگەکانیان بۆ بەرپرسانی تەکساس نارد.
لە هەڵبژاردنە ناوەندییەکانی ئەمریکادا، سێ ئاسترۆنۆتی سەر بە ناسا لە وێستگەی ئاسمانیی نێودەوڵەتییەوە (ISS) بە پڕکردنەوەی کارتی ئەلیکترۆنی دەنگیان دا.
ئاسترۆنۆتەکان ئەنیل مێنۆن، جێسیکا واتکینز و لوک دێلانی، لە ڕێگەی تۆڕی پەیوەندییەکانی ناساوە کارتەکانی دەنگدانیان بۆ وێستگە زەمینییەکان گواستەوە و لە ڕێگەی ناوەندی کۆنترۆڵی ئەرکەکان لە هیوستن بە شێوەیەکی پارێزراو ڕادەستی بەرپرسانی هەڵبژاردنی تەکساسیان کرد. کارتەکان کۆد دەکرێن و تەنیا ئاسترۆنۆتی پەیوەندیدار و بەرپرسی ڕێگەپێدراوی هەڵبژاردن دەتوانن بەیانیان بکەنەوە.
ئاسترۆنۆتەکان، وەک هاووڵاتییانی دیکەی ئەمریکا، دەتوانن لە پێشینەدا داواکاری پێشکەش بکەن و داوای کارتی ئەلیکترۆنیی دەنگدان بکەن. دەرفەتی دەنگدان لە بۆشایی ئاسمانەوە بەهۆی یاساکانی ویلایەتی تەکساسەوە ڕەخساوە؛ ئاسترۆنۆتەکانی ئەمریکا لە ساڵی ١٩٩٧ەوە دەتوانن لە بۆشایی ئاسمانەوە دەنگ بدەن. یەکەم ئاسترۆنۆتی ئەمریکی کە لە بۆشایی ئاسمانەوە دەنگی دا، دەیڤد وۆڵف بوو لە ساڵی ١٩٩٧ کە لە وێستگەی مێر لە ئەرکدا بوو.
سەرچاوە: Rûdaw