تەندروستی و وەرزش

ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بە زۆرینەی دەنگ پڕۆژەیاسای شەڕی ئێرانی ڕەتکردەوە
ئەنجومەنی پیران بە ۵۱ دەنگی دژ بەرامبەر ۴۸ دەنگی پاڵپشت، ئەو پڕۆژەیاسایەی ڕەتکردەوە کە سەرۆک ترەمپی ناچار دەکرد شەڕی دژ بە ئێران بوەستێنێت.
دەستەی گشتیی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا دەنگی لەسەر پڕۆژەیاسایەک دا بە ناونیشانی "بڕیاری دەسەڵاتەکانی شەڕ". پڕۆژەیاساکە بە ٥١ دەنگی "نەخێر" بەرامبەر ٤٨ دەنگی "بەڵێ" ڕەتکرایەوە.
جون فێتەرمان، سناتۆری پێنسلڤانیا، تاقە دیموکرات بوو کە دەنگی "نەخێر"ی بە پڕۆژەیاساکە دا. لە بەرامبەردا، سناتۆرە کۆمارییەکان سۆزان کۆلینز، لیزا مۆرکۆڤسکی و ڕاند پۆڵ چوونە پاڵ دیموکراتەکان و دەنگی "بەڵێ"یان دا.
سەرچاوە: Kurdistan24