
هەڵبژاردنە بەراییەکانی ئەمریکا: ڕاپرسییەکان باڵادەستیی دیموکراتەکان نیشان دەدەن
بەپێی ڕاپرسییەکانی ڕیل کلیەر پۆلیتیکس، دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران و سێنادا لە پێشەوە دیارن.
لە ئەمریکا لە ٣ی تشرینی دووەمدا هەڵبژاردنی بەرایی بۆ ٤٣٥ کورسیی ئەنجومەنی نوێنەران و ٣٥ کورسی لە کۆی ١٠٠ کورسیی سێنا ئەنجام دەدرێت. سەکۆی "ڕیل کلیەر پۆلیتیکس" (RCP) کە ناوەندی ڕاپرسییەکانی سەرتاسەری وڵات کۆدەکاتەوە، نیشانی دەدات کە دیموکراتەکان لە هەردوو ئەنجومەنەکەدا لە پێشەوەن.
بەپێی پێشبینییەکانی RCP بۆ سێنا، دیموکراتەکان ٤٧ کورسی و کۆمارییەکان ٤٥ کورسی بەدەستدەهێنن. لە هەشت ویلایەتدا ململانێکە زۆر نزیکە لە یەکتر، کە حەوت لەو ویلایەتانە بەرەو کۆمارییەکان و یەکێکیان بەرەو دیموکراتەکان لادەدەن. ئەگەر کۆمارییەکان لەو هەشت ویلایەتەدا لانیکەم پێنج کورسی ببەنەوە، ئەوا ژمارەی کورسییەکانیان لە سێنادا دەگاتە ٥٠ کورسی و لە حاڵەتی یەکسانبووندا، بە دەنگی جێگری سەرۆک جەی دی ڤانس زۆرینە بەدەستدەهێنن.
لە ئەنجومەنی نوێنەرانیشدا، RCP پێشبینی دەکات کۆمارییەکان ١٨٠ کورسی و دیموکراتەکان ٢٢٧ کورسی بباتەوە. لە ٢٨ کورسیدا هێشتا ململانێیەکی بەهێز هەیە و ئەمەش تا ڕادەیەک باڵادەستیی دیموکراتەکان کەم دەکاتەوە.
دابەشبوونی ئێستای ئەنجومەنەکە بەم جۆرەیە: لە سێنادا کۆمارییەکان ٥٣ کورسی، دیموکراتەکان ٤٥ کورسی و دوو سەربەخۆ کە زۆربەی کات لەگەڵ دیموکراتەکاندا دەنگ دەدەن؛ لە ئەنجومەنی نوێنەرانیشدا کۆمارییەکان ٢١٨ کورسی، دیموکراتەکان ٢١٤ کورسی، یەک سەربەخۆ و دوو کورسیی بەتاڵ هەن.
سەرچاوە: Kurdistan24