PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی تەندروستی و وەرزش
تەندروستی و وەرزش

ئەمریکا سزای قورسی بەسەر تۆڕی گواستنەوەی نەوت و پۆڵای ئێراندا سەپاند
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای نوێی بەسەر تۆڕێکی کۆمپانیاکان، دامەزراوە دەریاییەکان و کەشتییە بارهەڵگرەکاندا سەپاند کە بەرنامە سەربازی و ئەتۆمییەکانی ئێران پارەدار دەکەن.

ئەمریکا سزای قورسی بەسەر تۆڕی گواستنەوەی نەوت و پۆڵای ئێراندا سەپاند

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای نوێی بەسەر تۆڕێکی کۆمپانیاکان، دامەزراوە دەریاییەکان و کەشتییە بارهەڵگرەکاندا سەپاند کە بەرنامە سەربازی و ئەتۆمییەکانی ئێران پارەدار دەکەن.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند، سزای بەسەر تۆڕێکی کۆمپانیاکان، دامەزراوە دەریاییەکان و کەشتییە بارهەڵگرەکاندا سەپاندووە کە دەوترێت ساڵانە لە ڕێگەی گواستنەوەی نەوت، بەرهەمە پترۆکیمیاییەکان و پۆڵاوە، سەدان ملیۆن دۆلار بۆ بەرنامە سەربازی و ئەتۆمییەکانی تاران و سوپای پاسداران دابین دەکەن. سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ لە ڕاگەیەندراوێکدا وتی، هەر کەسێک کاری گواستنەوەی نایاسایی نەوت بکات یان لە ئۆفیسی کۆمپانیایەکی یاساییدا دانیشتبێت، ئەگەر یارمەتی ڕژێمی ئێران بدات، ڕووبەڕووی سزا دەبێتەوە.

لەناو ئەو تۆڕەدا، کۆمپانیای کارناکیس کە ناوەندەکەی لە پەنەما و یۆنانە، خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری یاسایی پێشکەش بە بازرگانانی سەر بە ئێران دەکات بۆ دامەزراندنی کۆمپانیای ڕواڵەتی، بەمەبەستی شاردنەوەی خاوەندارێتی ئەو کەشتییانەی کە بەرهەمە قەدەغەکراوەکانی ئێران دەگوازنەوە. کۆمپانیاکە ژێرخانی بۆ کۆمپانیاکانی سەید ئەسەدڵڵا ئیمامجومە و کۆمپانیای کاترجی سووری دابین کردووە، کە وەک سەرەکیترین کەناڵی دارایی بۆ سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسداران و حوسییەکان کار دەکات. سۆفیانۆس کارناکیس کۆسماس و کۆنستانتینۆس کارناکیس کۆسماس کە هاووڵاتیی یۆنان و پەنامان، لەگەڵ سێ کارمەندی دیکەیان وەک بەڕێوەبەری کۆمپانیا ڕواڵەتییەکان خرانە لیستی سزاکانەوە.

واشنتۆن هەروەها سزای بەسەر کەشتییە بارهەڵگرە ستانداردەکاندا سەپاند کە پۆڵا و بەرهەمە پترۆکیمیاییەکانیان دەگواستەوە. کۆمپانیای بەڕێوەبردنی کەشتیی «رۆکسێت» کە لە پەنەما و یۆنان کار دەکات، لەگەڵ حەوت کەشتیی بارهەڵگری گەورە کە ئاڵای پەنەمایان هەڵگرتووە و لەلایەن ئەو کۆمپانیایەوە بەڕێوەدەبرێن (ئانیمۆس، گلۆریس، پڕاید، دیستینی، فلامینگۆ ١، هارمۆنی و پرینس) سزای بەسەردا سەپێنرا و داراییەکانیان بەسترا.

کۆمپانیای «ئامیگۆز» کە بنکەکەی لە سەنگافورەیە، بەهۆی گواستنەوەی نەوتی خاو و دابینکردنی سووتەمەنی بۆ ئەو کۆمپانیایانەی سەر بە سوپای ئێرانن، خرایە لیستی سزاکانەوە. هەروەها کۆمپانیای لۆجستی «وێڵز» کە بنکەکەی لە دوبەییە، بە تۆمەتی ئەنجامدانی گواستنەوەی بڕێکی زۆری پارە بە ناوی ئێرانەوە، لە لیستەکەدا جێگیر کرا.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار