PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی جیهان
جیهان

ئەمەریکا پشتیوانی لە یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستانی عێراق کرد
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا پشتیوانی خۆی بۆ یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی هەرێمێکی بەهێز و خۆڕاگری کوردستاندا دەربڕی.

ئەمەریکا پشتیوانی لە یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستانی عێراق کرد

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا پشتیوانی خۆی بۆ یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی هەرێمێکی بەهێز و خۆڕاگری کوردستاندا دەربڕی.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا سەبارەت بە یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە ئاماژەی بەوە کرد: "ئەمەریکا پشتیوانی لە هەرێمێکی بەهێز و خۆڕاگری کوردستانی عێراق دەکات" و دیاری کرد کە ئەم هەرێمە وەک یەکێک لە پایە سەرەکییەکانی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و عێراق دەمێنێتەوە. وەزارەتەکە داوای لە لایەنەکان کرد بە خێرایی و بە شێوازێکی بونیاتنەرانە کار بکان لەسەر ئەو باباتانەی کە هاوکار دەبن لە بەهێزکردنی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان.

دۆشەممە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، لە ڕێوڕەسمێکی فەرمیدا لە هەولێر، بە سەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزەکانی پێشمەرگە، تەواوبوونی پرۆسەی چاکسازی و یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا ڕاگەیەندرا. لە ڕێوڕەسمەکەدا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە و ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی باڵای سیاسی و سەربازی بەشدار بوون.

بەپێی پێکهاتە نوێکە، دەیان هەزار ئەندامی پێشمەرگە کە پێشتر وەک یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ دەناسران، لەژێر فەرماندەیی ڕاستەوخۆی وەزارەتی پێشمەرگەدا لەناو پێکهاتەیەکی سەربازیی یەکگرتوو و نیشتمانیدا خزمەت دەکەن. شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە لە لێدوانێکدا بۆ ڕووداو تیڤی جەختی لەوە کردەوە کە هێزەکان لەمەودوا دەبنە یەک پێکهاتە و وەلائەتی حزبی ڕەنگ ناداتەوە لەم پێکهاتەیەدا. ئیسماعیل تەواوبوونی پرۆسەی یەکگرتنەوەی وەک هەنگاوێکی گرنگ وەسف کرد و ئاماژەی بەوە دا کە ئەمە سەرەتایەکە و هەنگاوی گەورەتر لە پێشیانە.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار