PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی جیهان
جیهان

پێشنیازی نوێی ئاشتیی ئەمریکا بۆ ڕووسیا لە سانت پیتەرزبۆرگ پێشکەش دەکرێت
ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لەگەڵ پۆتین کۆدەبێتەوە و پێشنیازی نوێکراوەی ئاشتی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراینا پێشکەش دەکات.

پێشنیازی نوێی ئاشتیی ئەمریکا بۆ ڕووسیا لە سانت پیتەرزبۆرگ پێشکەش دەکرێت

ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لەگەڵ پۆتین کۆدەبێتەوە و پێشنیازی نوێکراوەی ئاشتی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراینا پێشکەش دەکات.

ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لە سانت پیتەرزبۆرگ لەگەڵ ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکی ڕووسیا کۆدەبێتەوە و پێشنیازی نوێکراوەی ئاشتی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراینا پێشکەش دەکات. بەپێی سەرچاوەیەک، پلان وایە جارد کۆشنەر، زاوای ترەمپیش بە شێوەی ئۆنلاین بەشداری لە کۆبوونەوەکەی ویتکۆفدا بکات.

بەرپرسەکە ڕایگەیاند، هیوادارن پێشنیازەکە "ڕێگە خۆش بکات بۆ دانوستانی ڕاستەوخۆی سێقۆڵی و دانوستانی فرەلایەنی بەرفراوانتر." دوێنێ لە کۆبوونەوەیەکدا لە ئۆسلۆی نەرویج، ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی سەرۆکی ئۆکراینا، یۆناس گار ستۆر سەرۆک وەزیرانی نەرویج و نوێنەرانی وڵاتانی E4 (بەریتانیا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا و پۆڵەندا)، لەگەڵ نوێنەرانی یەکێتیی ئەورووپا و ناتۆ کۆبوونەوە.

ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد کە کاتی ئەوە هاتووە زێلینسکی ڕێککەوتن لەگەڵ ڕووسیا بکات و گوتی: "ئەمریکا سامانێکی زۆری بۆ ئۆکراینا خەرج کرد، ئەورووپاش سامانێکی زۆری خەرج کرد. ئەورووپا ئێستا لەم بابەتە بێزار بووە."

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار