جیهان

ئەمریکا هۆشداریی گەشتکردن بۆ عەرەبستانی سعودییە بۆ ئاستی ٣ بەرز کردەوە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەهۆی هەڕەشەی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران و حوسییەکانی یەمەن، پێشنیاری کرد پێداچوونەوە بە گەشتکردن بۆ عەرەبستانی سعودییەدا بکرێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٦دا لە ڕێگەی باڵیۆزخانەکەی لە ڕیاز لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هۆشداریی گەشتکردنی بۆ عەرەبستانی سعودییە بۆ "ئاستی ٣: پێداچوونەوە بە گەشتکردندا بکەنەوە" نوێ کردەوە. هۆشدارییەکە بەهۆی هێرشە مووشەکی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران بۆ سەر عەرەبستانی سعودییە و هەروەها هەڕەشەی دووبارەی حوسییەکانی یەمەن بۆ ئامانجگرتنی ئەو وڵاتە دەرکراوە.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە دا کە هێرشە ئەگەرییەکان دەکرێت