PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی جیهان
جیهان

وەزیری هێزی ئاسمانیی ئەمریکا: چەک لە بۆشاییی ئاسماندا جێگیر کراوە
ئەمریکا بۆ یەکەم جار ڕاگەیاندنی سیستەمی چەکی لە بۆشاییی ئاسماندا کرد و ئاماژەی بەوە دا کە ئەم سیستەمە بە مەبەستی بەرگری لە هێرشی دوژمنانە.

وەزیری هێزی ئاسمانیی ئەمریکا: چەک لە بۆشاییی ئاسماندا جێگیر کراوە

ئەمریکا بۆ یەکەم جار ڕاگەیاندنی سیستەمی چەکی لە بۆشاییی ئاسماندا کرد و ئاماژەی بەوە دا کە ئەم سیستەمە بە مەبەستی بەرگری لە هێرشی دوژمنانە.

وەزیری هێزی ئاسمانیی ئەمریکا ترۆی مەینک بۆ یەکەم جار ئاشکرای کرد کە چەک لە بۆشاییی ئاسماندا جێگیر کراوە. مەینک گوتی، چەکی ناو خولگە بۆ پاراستنی هێزەکانی ئەمریکا لە هێرشی "دوژمنان" پێویستە و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم سیستەمە بۆ بەرەنگاربوونەوەی "هەڕەشە گەشەسەندوەکان" ئامادەیە. هیچ وردەکارییەک لەبارەی تواناکانی چەکەکە یان کاتی جێگیرکردنی لە خولگەدا نەدراوە.

هێزی بۆشاییی ئاسمانیی ئەمریکا ڕایگەیاند کە کۆنتڕۆڵی بۆشاییی ئاسمان ئەو بوارانەی ئەرک دەگرێتەوە کە بۆ دەستەبەرکردنی کێبڕکێ و کۆنتڕۆڵ پێویستن، وە لە کاتی پێویستدا دەکرێت ڕێگەی کینێتیکی و ناکینێتیکی بەکار بهێنرێن بە مەبەستی تێکدان، لاوازکردن و لەناوبردنی تواناکانی ڕکابەرەکان. ئاماژە بەوەش درا کە ئەم توانایانە دەکرێت بەپێی ڕێنماییەکانی فەرماندەیییە سەربازییەکان بۆ مەبەستی هێرشبردن و بەرگری بەکار بهێنرێن.

ئەمریکا ڕایگەیاند کە لە وەڵامی چالاکییە سەربازییەکانی ڕووسیا و چین لە بۆشاییی ئاسماندا، تواناکانی خۆی لە بۆشایی و دژی بۆشایی زیاد کردووە و باوەڕی وایە کە باڵادەستیی بۆشاییی ئاسمان لە ململانێکانی داهاتوودا یەکلاکەرەوە دەبێت. ئیدارەی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ جەختی کردەوە کە تواناکانی سەر بنەمای بۆشایی و مووشەکە بەرپەرچدەرەوەکان بەشێکی گرنگی سیستەمی بەرگریی "قوبەی زێڕین"ن و بەپێی مەرسوومێکی سەرۆکایەتی کە پار بڵاو کرایەوە، هێزی بۆشایی نەک تەنیا بەرگری، بەڵکو لە کاتی پێویستدا دەبێت توانای هێرشبردکەشی هەبێت.

سەرچاوە: کوردستان٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار