PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی جیهان
جیهان

ئەمەریکا کۆمپانیایەکى خزمەتگوزاریی زەمینیى تورکیای بەهۆی چالاکییەکانی بۆ پشتگیری لە ئێران سزا دا
وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا کۆمپانیای (Fugo Ground Services)ی بەهۆی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی لۆجستیکی بە هێڵە ئاسمانییەکانی ئێران لە گەشتەکانیان بۆ تورکیا، خستە لیستى سزاکانەوە.

ئەمەریکا کۆمپانیایەکى خزمەتگوزاریی زەمینیى تورکیای بەهۆی چالاکییەکانی بۆ پشتگیری لە ئێران سزا دا

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا کۆمپانیای (Fugo Ground Services)ی بەهۆی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی لۆجستیکی بە هێڵە ئاسمانییەکانی ئێران لە گەشتەکانیان بۆ تورکیا، خستە لیستى سزاکانەوە.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا لە چوارچێوەی "ئۆپراسیۆنی دابڕانی ئابووری"دا، تۆڕێکی فێڵبازیی بنکە لە هیندستان و کۆمپانیایەکی خزمەتگوزاریی زەمینی لە تورکیا خستە لیستی سزاکانەوە، بە تۆمەتی پشتیوانیکردن لە ناردنی نەوت و چالاکییە ئاسمانییەکانی ئێران.

نوسینگەی کۆنترۆڵکردنی سەرمایە دەرەکییەکانی ئەمەریکا (OFAC) ڕایگەیاند کە کۆمپانیای (Fugo Ground Services Inc)ی بنکە لە تورکیا، بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ خزمەتگوزاریی زەمینی و لۆجستیکی پێشکەش بە چەند هێڵێکی ئاسمانیی ئێرانی کردووە لە کاتی گەشتەکانیان بۆ تورکیا، کە پیشتر لەلایەن ئەمەریکاوە سزادرابوون؛ لەوانە (Iran Air Tour, Saha Airlines, Sepehran Airlines, Varesh Airlines, Taban Airlines و Ata Airlines).

ئەمەریکا جەختی کردەوە کە حکومەتی تاران گەشتە بازرگانییەکان بۆ گواستنەوەی چەک، تەکنەلۆجیای هەستیار، زێڕ و پارەی نەقد بۆ هێزە وەکیلەکانی بەکاردێنێت، هەروەها سزادانی تۆڕێکی نێودەوڵەتیی فێڵبازیی لە شاری چەندیگاری هیندستان ڕاگەیاند؛ لەو چوارچێوەیەدا سونیڵ کومار شارما، سەرۆکی تۆڕەکە و ٩ کۆمپانیای وەهمیی پەیوەندیدار خرانە لیستی ڕەشەوە.

سکۆت بێسێنت، وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا ڕایگەیاند: "هەر کەسێک بەردەوام بێت لە پشتیوانیکردنی ئێران لە ڕێگەی وشکانی، دەریایی یان ئاسمانییەوە، دەستنیشانی دەکەین و سزای دەدەین."

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار