
ئەمەریکا ئاگاداریی گەشتکردنی بۆ عێراق نوێکردەوە و داوای لە هاوڵاتییانی کرد بگەڕێنەوە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بەهۆی زیادبوونی مەترسییە ئەمنییەکانەوە، ڕێنمایی بڵاوکردەوە کە هاوڵاتییانی گەشت بۆ عێراق نەکەن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بەهۆی زیادبوونی مەترسییە ئەمنییەکان و ئاڵۆزییە هەرێمییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦دا ئاگاداریی گەشتکردنی بۆ عێراق نوێکردەوە و داوای لە هاوڵاتییانی کرد "بە هیچ هۆکارێک گەشت بۆ ئەم وڵاتە نەکەن".
وەزارەتەکە جەختی لەوە کردەوە کە لە کاتی هەر قەیرانێکدا، توانای ئەمەریکا بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی بەپەلەی کونسوڵگەری زۆر سنووردارە. لە ئاگادارییەکەدا هاتووە کە هێرشی گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران و داعش لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بۆمبی چێنراوەوە بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا، دەکرێت ئوتێلەکان، زانکۆکان، ژێرخانی ئێنێرجی، فرۆکەخانەکان و بنکە دیپلۆماتییەکان بکەنە ئامانج.
جگە لەوەش، ئاگاداری دراوە کە حکومەتی عێراق ناتوانێت ئاسایشی بیانییەکان زامنی بکات، و تواناکانی چاودێریی چڕ و تەندروستیی بەپەلە لە دەرەوەی شارە گەورەکان بەس نین و خزمەتگوزاریی نەخۆشخانەکان لە ئاستێکی نزمدا ماونەتەوە. داوا لەو هاوڵاتییە ئەمەریکییانە کراوە کە لە عێراقن، ناوی خۆیان لە بەرنامەی تۆمارکردنی گەشتیارانی زیرەک (STEP) تۆمار بکەن، ڕێکاری ئەمنیی کەسیی ئاست بەرز بگرنە بەر و پلانی بەپەلەیان بۆ جێهێشتنی وڵات ئامادە بێت.
سەرچاوە: Kurdistan24