PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سیاسەت
سیاسەت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕێگەی بە شاندێکی ئێران دا بەشداری لە کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بکات
شاندی ئێران بەشداری لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک دەکات، بەڵام ڕووبەڕووی یاسای توندی هاتووچۆ دەبێتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ڕێگە بە شاندێکی ئاستبەرزی ئێران دراوە بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەکانی هەفتەی داهاتووی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک. بەپێی ڕاگەیەندراوەکە کە ڕویتەرز بڵاوی کردووەتەوە، شاندی ئێران لە کاتی سەردانەکەیاندا بۆ ئەمریکا، ڕووبەڕووی یاسای توندی هاتووچۆ دەبنەوە.

بەرپرسان ئاماژەیان بەوە کرد کە ڕێگە بە ئەندامانی شاندەکە نادرێت کەلوپەلی گرانبەها و بڕبڕە و شتی لەو شێوەیە بکڕن، هەروەها ژمارەی ئەندامانی شاندەکە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوودا بە شێوەیەکی دیار کەم کراوەتەوە. ئەم بڕیارە دوای بڵاوبوونەوەی زانیارییەکانی ئاژانسی ئاسۆشیەیتێد پرێس هات.

بەپێی هەواڵێکی AP، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوە نوێکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ٢٢ی ئەیلوولدا، بژارەی سەپاندنی ڤیزا و سنووردارکردنی هاتووچۆی ئازادی بۆ دیپلۆماتکارانی وڵاتانی وەک ئێران، سودان، زیمبابوی و بەرازیل لەبەرچاو گرتووە.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار