PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سیاسەت
سیاسەت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سێ چاوەڕوانیی سەرەکیی ئاراستەی کابینەکەی عەلی زەیدی کرد
ئەمریکا لە کابینەکەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، داوای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، ڕێگریکردن لە هێرشەکان و بنیاتنانی هاوبەشییەکی بەهێزی نێوان ئەمریکا و عێراق دەکات.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بۆ دیار کورد، پەیامنێری ڕووداو لە واشنتن، چاوەڕوانییەکانی خۆی بۆ کابینەکەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق بە ڕوونی خستەڕوو.

گوتەبێژی وەزارەتەکە جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە زەیدی پابەند بێت بەو بەڵێنانەی لە مانگی تەمموزدا لە کاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، باسی کردبوون.

چاوەڕوانییەکان لە سێ خاڵدا کۆکراونەتەوە: بەردەوامیدان بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، ڕێگریکردنی تەواو لەو هێرشانەی لە ناوخۆی عێراق و لە سنوورەکانەوە ئەنجام دەدرێن، و بنیاتنانی هاوبەشییەکی بەهێزی نێوان ئەمریکا و عێراق کە خزمەتی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات بکات.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار