PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سیاسەت
سیاسەت

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند ئێران لە سیستەمی دارایی جیهانی دابڕاوە
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ بڵاویکردەوە، ئاماژەی بە سەرکەوتنی سزایە ئابوورییەکانی سەر ئێران و دابڕانی تەواوەتی ئەو وڵاتە لە سیستەمی دارایی جیهانی کرد.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند ئێران لە سیستەمی دارایی جیهانی دابڕاوە

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ بڵاویکردەوە، ئاماژەی بە سەرکەوتنی سزایە ئابوورییەکانی سەر ئێران و دابڕانی تەواوەتی ئەو وڵاتە لە سیستەمی دارایی جیهانی کرد.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکی نووسراوی بەرفراواندا کە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ بڵاویکردەوە، ڕایگەیاند کە گەمارۆی ئابووریی سەر ئێران کاریگەریی خوازراوی هەبووە و دەسەڵاتی تاران بە تەواوی لە سیستەمی دارایی جیهانی دابڕاوە. وەزارەتەکە جەختی لەوە کردەوە کە بە سەرکەوتوویی ڕێگرییان لە هەوڵەکانی ڕژێمی ئێران کردووە بۆ ئەوەی سەرچاوە دارایی و سەرمایەکانیان لە بازنەی سزاکان دەرباز بکەن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ئامانجی سەرەکی واشنتۆن "دابڕانی تەواوەتی و هەمیشەیی ئێرانە لە هەموو سیستەمی دارایی جیهانی" و تا کاتی تەسلیمبوونی تەواوەتی ڕژێمی ئێران، فشارە ئابوورییەکان و سزاکان زیاتر دەکرێن. ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەم فشارانە خەڵکی ئێران ناکاتە ئامانج، بەڵکو ئامانجی سەرەکی "دەسەڵات و ڕژێمی سەرکوتکەر"ە.

ئەمریکا دووبارە جەختی لەسەر بڕیاری خۆی بۆ پاراستنی هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە کردەوە و ڕایگەیاند کە هەوڵ دەدات ڕێگری لە بەرزبوونەوەی نرخی وزە لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکان بکات. ئاماژە بەوەش کراوە کە کەناڵە دیپلۆماسییەکان هێشتا چالاکن و جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا نامەیەکی تایبەتی بۆ موحسین ڕەزایی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ناردووە. هەروەها دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی ئەوەی کرد ئەگەر تاران ئامادەی سازش نەبێت، دوای هەڵبژاردنە ناوەندییەکان ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی نوێ دەستپێدەکات.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار