
هەزینەداری ئەمریکا ٩ بازرگانی عێراقی و ٤ کۆمپانیای خستە لیستی سزاکان
ئۆفاک ٩ کەسی عێراقی و ٤ کەسی لوبنانی و ١ کەسی سووری، پەیوەندیدار بە کەتائیب حیزبوڵڵا و ئێران، لەگەڵ چوار کۆمپانیا کردە ئامانج.
نووسینگەی چاودێری سامانە بیانییەکان (ئۆفاک)، کە پەیوەستە بە هەزینەداری ئەمریکا، ٩ بازرگانی عێراقی کە پەیوەندیی بازرگانی و داراییان لەگەڵ کەتائیب حیزبوڵڵا و ئێران هەیە، لەگەڵ ٤ کەسی لوبنانی و ١ کەسی سووری و کۆی گشتی چوار کۆمپانیای خستە لیستی سزاکانەوە.
ڕاگەیەندرا کە یەکێک لە عێراقییەکانی ناو لیست هاوڵاتی تورکیا و یەکێکی دیکەشیان هاوڵاتی کەنەدایە. هەروەها تۆمار کرا کە دوو بازرگانی عێراقی ڕاستەوخۆ چالاکی بازرگانییان لەگەڵ ئێران هەبووە.
ئۆفاک ڕایگەیاند کە دوو کۆمپانیای بنکەیان لە عێراق، بە ناوەکانی "عەین العێراق" و "البروج"، لەگەڵ تۆڕی میلیشیاکان کاریان کردووە و وەک ناوبژیوان بۆ گواستنەوەی بازرگانی بۆ ئێران بەکارهاتوون. هەروەها هەموو سامانی دوو کۆمپانیای بنکەیان لە لوبنان بەستراوەتەوە.
سەرچاوە: Kurdistan24