PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی جیهان
جیهان

نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق تۆم باراک ڕایگەیاند پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق لە قۆناغێکی هەستیارداین
باراک دوای سەردانەکەی بۆ عێراق و کۆبوونەوەی لەگەڵ ستیڤن فەیگن، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی بەغدا ڕایگەیاند، پەیوەندییەکان لە ئاسایشەوە بەرەو هاوکاریی ئابووری فراوانتر بوونەتەوە.

نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق، تۆم باراک، ڕۆژی دووشەممە ۱۲ی تشرینی دووەمی ۲۰۲٦ لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی Xەوە سەردانەکەی بۆ عێراق و کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ستیڤن فەیگن، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هەڵسەنگاند.

باراک ئەزموونی قووڵی فەیگنی لە عێراق و ناوچەکەدا بە ناوازە و گونجاو وەسف کرد بۆ پێشخستنی کارە لەپێشینەکانی سەرۆکی ئەمریکا، و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم ئەرکە سەرکردایەتییەکی ڕاستە لە ساتێکی یەکلاکەرەوەدا بۆ پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق.

نوێنەرەکە ئاماژەی بەوەش کرد، هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات لە چوارچێوەیەکەوە کە تەنیا تەرکازی لەسەر ئاسایش بوو، بەرەو پەیوەندییەکی فراوانتر دەڕوات کە لەسەر بنەمای هاوکاریی ئابووری و بەرژەوەندیی هاوبەش بنیاد دەنرێت.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار