PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی جیهان
جیهان

ئەمریکا سزای سەر ژمارەیەک نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو لە عێراق هەڵدەگرێت
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا پشتڕاستی کردەوە کە ژمارەیەک نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو لە عێراق پابەندی ستانداردەکانی بانکی ناوەندی بوون، بۆیە سزاکانی لەسەر هەڵگرتن.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە سزاکان و قەدەغەکارییەکانی سەر ژمارەیەک نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو لە عێراق هەڵگرتووە. بانکی ناوەندیی عێراق لە ڕێکەوتی ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ ئەم بڕیارەی پێ ڕاگەیەندراوە.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە دوای دڵنیابوونەوە لەوەی ئەو کۆمپانیایانە پابەندی ئەو ستانداردانە بوون کە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە دیاریکراون، بڕیاری هەڵگرتنی قەدەغەکارییەکەی داوە.

بڕیارەکە ڕێگە بەو نووسینگانە دەدات کە جارێکی دیکە دەست بە چالاکییەکانی فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران بکەنەوە. بانکی ناوەندیی عێراق ئەم هەنگاوەی لە چوارچێوەی بەهێزکردنی پابەندبوون بە ڕێنماییەکانی چاودێری و ڕێکخستنی فرۆشتنی دراوی بیانی بەپێی ئەو چوارچێوە پەسەندکراوانە هەڵسەنگاند.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار