PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی جیهان
جیهان

تێکچوونی سیستەم لە کۆمپانیای یونایتد ئێرلاینز چارەسەر کرا و گەشتەکان ئاسایی بوونەوە
کۆمپانیای یونایتد ئێرلاینز ڕایگەیاند کە کێشەی تەکنیکیی سیستەمەکەیان چارەسەر کردووە و گەشتە دواکەوتووەکان دەستیان پێکردۆتەوە.

تێکچوونی سیستەم لە کۆمپانیای یونایتد ئێرلاینز چارەسەر کرا و گەشتەکان ئاسایی بوونەوە

کۆمپانیای یونایتد ئێرلاینز ڕایگەیاند کە کێشەی تەکنیکیی سیستەمەکەیان چارەسەر کردووە و گەشتە دواکەوتووەکان دەستیان پێکردۆتەوە.

کۆمپانیای یونایتد ئێرلاینز لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسەوە ڕایگەیاند کە ئەو کێشە تەکنیکییەی سیستەمەکەیان، کە لە سەعاتەکانی بەیانیدا ببووە هۆی دواکەوتنی هەندێک گەشت، بە تەواوی چارەسەر کراوە. کۆمپانیاکە داوای لێبوردنی لەو گەشتیارانە کرد کە گەشتەکانیان دواکەوتبوو و وەڵامی پرسیارەکانیانی دایەوە.

کۆمپانیاکە دانی بەوەدا نا کە تووشی کێشەیەکی بەربڵاوی سیستەم بوونەتەوە و ڕایگەیاند کە تیمە تەکنیکییەکان بەبێ وەستان کاریان کردووە بۆ کارابردنەوەی سیستەمەکان. یونایتد ئێرلاینز سوپاسی گەشتیارانی کرد بۆ ئارامگرییان و داوای لێکردن بۆ زانینی تازەترین زانیارییەکان چاودێریی هەژماری ئێکس بکەن و بۆ زانیاریی سات بە ساتی گەشتەکانیش بەرنامەی مۆبایلی کۆمپانیاکە بەکاربهێنن.

لە ڕاگەیەندراوێکی دوواییدا ئاماژە بەوە کرا کە ئەو کێشە تەکنەلۆجییەی کاریگەری لەسەر گەشتەکانی بەیانی زوو هەبوو چارەسەر کراوە و کارەکانیان گەڕاوەتەوە بارودۆخی ئاسایی.

ئەم کێشە تەکنیکییە ڕاستەوخۆ دوای بڕیارێکی گرنگی ئیدارەی فیدراڵیی فڕۆکەوانیی ئەمریکا (FAA) هات کە هەفتەی ڕابردوو دەریشتبوو. لە ١٣ی تشرینی دووەمدا، FAA بەهۆی تێکچوونی پەیوەندییەکان لە ناوەندەکانی کۆنتڕۆڵی هاتووچۆی ئاسمانی، گەشتەکانی لە هەموو فڕۆکەخانەکانی وڵاتدا بۆ زیاتر لە چوار سەعات ڕاگرت، کە بووە هۆی دواکەوتن و هەڵوەشاندنەوەی هەزاران گەشت تا ئەو کاتەی وەزیری گواستنەوە، شۆن دەفی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کردووەنەوەی ئاسمانی وڵاتی ڕاگەیاند.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار