PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی جیهان
جیهان

دەنگدەرانی ئەمریکا لەسەر هاوسەنگیی هێز لە کۆنگرێس ڕایان جیاوازە
دەنگدەران لەسەر ئەوەی ئایا پێویستە کۆمارییەکان یان دیموکراتەکان کۆنترۆڵی زیاتریان بەسەر کۆنگرێسدا هەبێت، دابەش بوون.

دەنگدەرانی ئەمریکا لەسەر هاوسەنگیی هێز لە کۆنگرێس ڕایان جیاوازە

دەنگدەران لەسەر ئەوەی ئایا پێویستە کۆمارییەکان یان دیموکراتەکان کۆنترۆڵی زیاتریان بەسەر کۆنگرێسدا هەبێت، دابەش بوون.

هاووڵاتییانی ئەمریکی بەرامبەر هەڵبژاردنەکانی داهاتوو و دابەشبوونی هێز لە کۆنگرێس، هەڵوێستی جیاوازیان هەیە. بەشێک لە خەڵک داوا دەکەن کۆنگرێس لە دەستی کۆمارییەکاندا بمێنێتەوە بە مەبەستی پاراستنی بەڵاگە و بەهاکانی ئەمریکا، لە کاتێکدا گرووپێکی تر دەیانەوێت دیموکراتەکان هێزی زیاتر بەدەستبهێنن بۆ سنووردارکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆک و چارەسەرکردنی کێشە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان.

مایک تاکەر، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان ڕایگەیاند کە پپشتگیری لەوە دەکات کۆمارییەکان دەسەڵاتی زیاتریان لە ئەنجومەنی نوێنەران و سێناتدا هەبێت. دیرک مارچینسین، پیاوێکی ڕەشپێستی تەمەن ۳۸ ساڵ کە لە کەرتی تەکنەلۆجیادا کار دەکات، ئاماژەی بەوە دا کە ناتوانێت چاوپۆشی لە ئیدارەی ئێستای کۆشکی سپی و کۆنترۆڵی کۆمارییەکان بەسەر سێناتدا بکات و گوتی کە بەنیازە ئەم پایزە دەنگ بە دیموکراتەکان بدات. تۆم جێفەرس، سەربازی خانەنشین، داوای کرد هەردوو پارتەکە لە بەفیڕۆدانی پارەی باجدەران و دەمەقاڵێی بەردەوام بوەستن و سەرنج بخرێتە سەر بابەتەکان بۆ گەیشتن بە ئەنجامێک.

لە لایەکی ترەوە، تێری ئەندەرسنی خانەنشین جەختی لەوە کردەوە کە دیموکراتەکان کۆنترۆڵکردنی کۆنگرێسیان تەنیا بۆ مەبەستی سنووردارکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆک دەوێت. شۆن ئایدڵمان، کارمەندی پۆستە دیاری کرد کە ئەگەر کۆمارییەکان کۆنترۆڵی کۆنگرێس لەدەست بدەن، سەرۆک ناتوانێت هەوڵەکانی جێبەجێ بکات، هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە هیچکامیان لە هەردوو پارتەکە بەپێی پێویست بیر لە بەرژەوەندییەکانی خەڵک ناکەنەوە.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار