PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی جیهان
جیهان

کیمبەرلی گیلفۆیل، باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەسینا دەستی لەکار کێشایەوە
کیمبەرلی گیلفۆیل، باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەسینا، دوای بڵاوبوونەوەی تۆمەتەکان دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند.

کیمبەرلی گیلفۆیل، باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەسینا دەستی لەکار کێشایەوە

کیمبەرلی گیلفۆیل، باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەسینا، دوای بڵاوبوونەوەی تۆمەتەکان دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند.

کیمبەرلی گیلفۆیل، باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەسینا ڕایگەیاند کە دوای ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی کراون سەبارەت بە وەرگرتنی دیاری گرانبەها و داواکردنی پارە لە بەرامبەر ئاسانکاری بۆ گەیشتن بە بەرپرسانی ئیدارە، داوای لێکراوە دەست لەکار بکێشێتەوە و ئەویش کۆتایی بە ئەرکەکەی هێناوە.

گیلفۆیل لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، سوپاسی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا و مارکۆ ڕوبیۆی وەزیری دەرەوەی کرد بۆ ئەو متمانەیەی پێیان بەخشیوە و جەختی لەوە کردەوە کە کاری بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و یۆنان، بەتایبەتی لە بواری وزەدا کردووە.

گیلفۆیل ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی کراون بە بێ بنەما ناوبرد و ڕایگەیاند کە ژیانی پیشەیی خۆی بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری، بەرگریکردن لە ڕاستی و پاراستنی ئەو بەهایانە تەرخان کردووە کە ئەمریکایان تایبەت کردووە. هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە بەردەوام دەبێت لە وەفاداری بۆ ترەمپ.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار