
وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە هێنانەوەی نموونەی عێراقی ۲۰۰۳ ڕەخنەی لە ئیددعاکانی ئەمریکا سەبارەت بە چەکی بیۆلۆژی گرت
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئیسماعیل بەقایی، ئیددعاکانی ئەمریکای سەبارەت بە دروستکردنی چەکی بیۆلۆژی یان کیمیایی لەلایەن ئێرانەوە، چواند بە ئیددعاکانی ساڵی ۲۰۰۳ی تایبەت بە چەکی کۆکوژ لە عێراق.
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئیددعاکانی بەرپرسانی ئەمریکای سەبارەت بەوەی کە ئێران چەکی بیۆلۆژی یان کیمیایی گەشە پێدەدات، چواند بەو ئیددعایانەی چەکی کۆکوژ کە لە ساڵی ۲۰۰۳دا وەک پاساو بۆ داگیرکردنی عێراق بەکارهێنران. بەقایی ئەم ڕوانگەیەی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X کە بنکەکەی لە ئەمریکایە بڵاوکردەوە.
بەقایی ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمریکا پێشتر بانگەشەی ئەوەی دەکرد ئێران مەترسیی ئەتۆمی دروست دەکات، و ئێستاش ئیددعاکانی چەکی بیۆلۆژی و کیمیایی دێنێتە ئاراوە. ئەو جەختی کردەوە کە ئەم ئیددعایانە بەبەردەوامی دەگۆڕێن، بەڵام ئەو چیرۆکەی پشتیان ئاشنا و ناسراوە.
وتەبێژەکە، بە هێنانەوەی وێنەی پێشکەشکردنەکەی کۆلین پاوڵ وەزیری دەرەوەی ئەوکاتی ئەمریکا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ۲۰۰۳دا کە شووشەیەکی بچووکی بەدەستەوە بوو، ڕایگەیاند کە ئیددعا هەواڵگرییە بێبنەماکان سەبارەت بە بوونی چەکی کۆکوژ لە عێراق، بۆ دروستکردنی پپشتگیریی ڕای گشتی و خۆشکردنی زمینه بۆ داگیرکردنی ئەو وڵاتە بەکارهێنران. ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە دەرئەنجامەکانی داگیرکردنی عێراق نەژیرانە بوون، نەکو تەنیا بۆ گەلی عێراق، بەڵکو بۆ ناوچەکە و کۆمەڵگەی ئەمریکاش کارەساتبار بوون.
بەقایی وتی کە ئیددعا نوێکانی ئەمریکا دژی ئێران پەیڕەوی لە سیناریۆیەکی هاوشێوە دەکەن و پرسیاری ئەوەی کرد ئایا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وانی لە داگیرکردنی عێراقی ساڵی ۲۰۰۳ وەرگرتووە یان نا. هەروەها ڕۆژنامەی تایمزی نیویۆرک ئیددعای کردووە کە بەشێک لە بەنداوەکانی ئێران تەنیا بۆ ئاودێریی کشاورزی و بەررهەمهێنانی بڕی کارەبا دروست نەکراون، بەڵکو دەکرێت بۆ پشتیوانیکردن لە دامەزراوە سەربازییە ژێر زەوییەکان دروست کرابن.
سەرچاوە: Kurdistan24