PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی جیهان
جیهان

یەکەم سیناتۆری موسڵمان لە ئەمریکا لە میشیگن هەڵبژێردرا
عەبدول ئەلسەیەد لە پارتی دیموکرات، بە بردنی کورسیی میشیگن لە سیناتۆ، وەک یەکەم موسڵمان چووە سیناتۆی ئەمریکاوە.

یەکەم سیناتۆری موسڵمان لە ئەمریکا لە میشیگن هەڵبژێردرا

عەبدول ئەلسەیەد لە پارتی دیموکرات، بە بردنی کورسیی میشیگن لە سیناتۆ، وەک یەکەم موسڵمان چووە سیناتۆی ئەمریکاوە.

عەبدول ئەلسەیەد، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ کورسیی سیناتۆی ویلایەتی میشیگن، لە رێوڕەسمی شەوی هەڵبژاردن لە دیتڕۆیت سەرکەوتنی خۆی ڕاگەیاند و گوتی: "بە شانازی و سەربەرزییەکی گەورەوە لێرە وەستاوم وەک سیناتۆری هەڵبژێردراوی ویلایەتی مەزنی میشیگن."

ئەلسەیەد جەختی لەوە کردەوە کە هەڵمەتەکەیان لەسەر بنەمای ئومێد دروست کردبوو و رکابەرە کۆمارییەکەی، مایک ڕۆجەرزی بەوە تۆمەتبار کرد کە خزمەتی بەرژەوەندیی کۆمپانیاکان دەکات. ئەو گوتی: "ئێمە باس لە میشیگنێکی ڕووناکتر، گەورەتر و پڕ لە ئومێدتر دەکرد. بەڵام هەڵمەتی ئەوان ڕیکلامێکی دروستکراو بوو کە لەلایەن کۆمپانیاکانەوە پارەدار دەکرا و بۆ هەڵخەڵەتاندنی دەنگدەران و لادانی سەرنجەکان داڕێژرابوو."

ئەلسەیەدی تەمەن ٤٢ ساڵ کە ڕەچەڵەکی میسرییە، لە هەڵبژاردنە بەراییەکانی پارتی دیموکرات لە ٤ی ئابدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بووە کاندیدی پارتەکەی بۆ سیناتۆ. مایک ڕۆجەرزی تەمەن ٦٣ ساڵ، ئەندامی پێشووی کۆنگرێس، وەک کاندیدی کۆمارییەکان ڕکابەریی دەکرد.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار