
لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، گەمارۆی ئەمریکا بۆ سەر کوبا بە دەنگی ١٣٠ بە ١٧ هەڵوەشایەوە
کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاری کۆتاییهێنان بە گەمارۆ ئابوورییەکانی ئەمریکای بۆ سەر کوبا بە ١٣٠ دەنگ پەسەند کرد.
لەو دەنگدانەی لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ئەنجامدرا، پڕۆژە بڕیارێک کە داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو گەمارۆیەی ئەمریکای دەکرد کە چەندین ساڵە بەسەر کوبادا سەپێنراوە، بە ١٣٠ دەنگ پەسەند کرا و بە ١٧ دەنگیش ڕەتکرایەوە.
میگێل دیاز-کانێل، سەرۆکی کوبا، ئەم بڕیارەی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانی بە "سەرکەوتنی گەلی کوبا" ناوبرد. ناوبراو لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئێکسەوە ڕایگەیاند کە وڵاتانی ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان ملکەچی فشار و هەڕەشەکانی ئەمریکا نەبوون.
لە نێوان ئەو وڵاتانەی دەنگیاندا، ١٣٠ وڵات لەوانەش تورکیا پشتیوانییان لە هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکە کرد، لە کاتێکدا ١٧ وڵات وەک ئەمریکا، ئیسرائیل، ئۆکرانیا، ئەرجەنتین و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان بەرگرییان لە بەردەوامبوونی گەمارۆکە کرد.
سەرچاوە: Kurdistan24