
کۆگاکانی نەوتی خاوی بازرگانیی ئەمریکا ۳٫۲ ملیۆن بەرمیل کەمیان کردووە
ئیدارەی زانیاریی وزەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە کۆگاکانی نەوتی خاوی بازرگانی لە ماوەی هەفتەیەکدا بۆ ٤٢٤٫١ ملیۆن بەرمیل دابەزیون.
ئیدارەی زانیاریی وزەی ئەمریکا (EIA) ڕایگەیاند کە کۆگاکانی نەوتی خاوی بازرگانی لە هەفتەی ڕابردوودا نزیکەی ۳٫۲ ملیۆن بەرمیل کەمیان کردووە و بۆ ئاستی ٤٢٤٫١ ملیۆن بەرمیل دابەزیون. چاوەڕوانییەکانی بازار بۆ ئەوە بوون کە کۆگاکان نزیکەی ۱٫۹ ملیۆن بەرمیل زیاد بکەن.
کۆگاکانی نەوتی خاوی ستراتیجی ٨٠٠ هزار بەرمیل کەمیان کردووە و بوونەتە ۲٨۳ ملیۆن بەرمیل. لە هەمان ماوەدا کۆگاکانی بەنزین ٤٠٠ هزار بەرمیل زیادیان کردووە و گەیشتوونەتە ئاستی ۲۰٤٫۷ ملیۆن بەرمیل. بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نەوتی خاوی ئەمریکا لە هەفتەی ۲٦ی ئەیلوول تا ۲ی تشرینی یەکەمدا ۲٤ هزار بەرمیل زیادی کردووە و بۆ ۱۳٫۹۷۹ هزار بەرمیل بەرز بووەتەوە. هاوردەکردنی نەوتی خاو بە بڕی ۱٫۱٤۲ هزار بەرمیلی ڕۆژانە زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٦٫٨٤٠ هزار بەرمیل، و هەناردەکردنیشی بە بڕی ۱٫۱۹٥ هزار بەرمیلی ڕۆژانە زیادی کردووە و وەکو ٤٫۷٦٥ هزار بەرمیل تۆمار کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیدارەی زانیاریی وزەی ئەمریکا بۆ مانگی تشرینی یەکەم لەژێر ناوی "دیدگای وزەی کورتخایەن"، پێشبینی دەکرێت ناوەندی بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نەوتی خاوی ئەمریکا ئەمساڵ لە ئاستی ۱۳٫٨۷٠ هزار بەرمیل و ساڵی داهاتووش لە ئاستی ۱٤٫۳٠٠ هزار بەرمیل بێت.
سەرچاوە: Kurdistan24