PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی جیهان
جیهان

٨ وەزیری دەرەوەی وڵاتانی هاوپەیمان دژی بڕیاری سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر دادگای تاوانی نێودەوڵەتین
وەزیرانی دەرەوەی کەنەدا، دانیمارک، ئەڵمانیا، فەرەنسا، ئیتالیا، ژاپۆن، هۆڵەندا و بەریتانیا بە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش دژایەتی خۆیان بۆ بڕیاری سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دەربڕی.

٨ وەزیری دەرەوەی وڵاتانی هاوپەیمان دژی بڕیاری سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر دادگای تاوانی نێودەوڵەتین

وەزیرانی دەرەوەی کەنەدا، دانیمارک، ئەڵمانیا، فەرەنسا، ئیتالیا، ژاپۆن، هۆڵەندا و بەریتانیا بە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش دژایەتی خۆیان بۆ بڕیاری سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دەربڕی.

ڕۆژی هەینی، ٩ی تشرینی اولی ٢٠٢٦، وەزیرانی دەرەوەی کەنەدا، دانیمارک، ئەڵمانیا، فەرەنسا، ئیتالیا، ژاپۆن، هۆڵەندا و بەریتانیا بەیاننامەیەکی هاوبەشیان دژی بڕیاری واشنتن بۆ سەپاندنی سزا بەسەر دادگای تاوانی نێودەوڵەتیدا (ICC) بڵاوکردەوە. لە بەیاننامەکەدا، پشتگیری نەگۆڕی خۆیان بۆ سەربەخۆیی و بێلایەنی دادگاکە دووپاتکردەوە.

وەزیرەکان جەختیان لەوە کردەوە کە ئەم سزایانە کاریگەریی قووڵ دەکەنە سەر ئەو کارانەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی ئەنجامیان دەدات بۆ دادگاییکردنی ئەنجامدەرانی قورسترین تاوانە نێودەوڵەتییەکان و پشتگیریکردنی قوربانییان، هەروەها کاریگەریی لەسەر کارمەندان و خێزانەکانیان دەبێت. لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، هەشت وڵاتەکە پشتگیری و هاوکاری خۆیان بۆ دادگاکە دووپاتکردەوە و ئامادەیی خۆیان بۆ دیالۆگێکی ئەرێنی لەگەڵ ئەو وڵاتانە نیشاندا کە ئەندامی پەیماننامەی ڕۆما نین.

وڵاتان جارێکی تر دووپاتیان کردەوە کە بەردەوام دەبن لە کارکردنی هاوبەش بۆ پاراستنی سیستەمی نێودەوڵەتی لەسەر بنەمای یاساکان و دەستەبەرکردنی لێپرسینەوە. ئەم هەڵوێستە هاوبەشە دوای بڕیاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هات بۆ سەپاندنی سزا بەسەر دادگای تاوانی نێودەوڵەتیدا.

لە بەرامبەردا، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە بەدرێژایی دەیان ساڵ، هەردوو پارتی کۆماری و دیموکراتەکان ئەو بیرۆکەیەیان ڕەتکردووەتەوە کە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دەسەڵاتی دادوەری بەسەر هاوڵاتیانی ئەمریکادا هەبێت، هەروەها گوتی ئەمریکا ئەندامی ئەم دادگایە نییە و ئەم هەنگاوە دژی سەروەری نیشتمانیی وڵاتەکەیانە.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار