
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) گرێبەستێکی بۆ بەرهەمهێنانی ٨٥٠ فڕۆکەی ئێف-٣٥ لەگەڵ کۆمپانیای لۆکهید مارتن واژۆ کرد
پنتاگۆن گرێبەستێکی چوارچێوەیی لەگەڵ کۆمپانیای لۆکهید مارتن واژۆ کرد کە بەرهەمهێنانی لانیکەم ٨٥٠ فڕۆکەی جۆری ئێف-٣٥ لایتنینگ ٢ لە ماوەی ١٠ ساڵدا لەخۆ دەگرێت.
پنتاگۆن ڕایگەیاند کە گرێبەستێکی ١٠ ساڵەی چوارچێوەیی لەگەڵ کۆمپانیای لۆکهید مارتن واژۆ کراوە. ئەم ڕێککەوتنە بەرهەمهێنانی لانیکەم ٨٥٠ فڕۆکەی جەنگیی جۆری ئێف-٣٥ لایتنینگ ٢ لەخۆ دەگرێت.
بەرهەمهێنانەکە دابینکردنی پارچە و پاکێجی گۆڕانکاری و هەروەها چاککردنەوەی فڕۆکەکانی ئێف-٣٥ لە سەرانسەری جیهان دەگرێتەوە. کۆمپانیای لۆکهید مارتن ڕایگەیاند کە لە چوارچێوەی ئەم بەرنامەیەدا لانیکەم ٧ ملیار دۆلار وەبەرهێنان دەکات.
بۆ جێبەجێکردنی ئەم گرێبەستە پێویستە کۆنگرێسی ئەمریکا ڕەزامەندی دەرببڕێت و بودجەی بۆ تەرخان بکات. کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئامانجیان ئەوەیە ساڵانە ١٥٦ فڕۆکە بەرهەم بهێنن.
سەرچاوە: Rûdaw