PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سیاسەت
سیاسەت

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پاکێجێکی نوێی سزاکانی سەر ڕووسیای پەسەند کرد
ئەنجومەنی نوێنەران بە ٢٦٢ دەنگی بەڵێ بەرامبەر ١٥٩ دەنگی نەخێر سزاکانی پەسەند کرد و پرۆژەیاساکەی نارد بۆ سەرۆک ترەمپ.

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پاکێجێکی نوێی سزاکانی سەر ڕووسیای پەسەند کرد

ئەنجومەنی نوێنەران بە ٢٦٢ دەنگی بەڵێ بەرامبەر ١٥٩ دەنگی نەخێر سزاکانی پەسەند کرد و پرۆژەیاساکەی نارد بۆ سەرۆک ترەمپ.

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە پاکێجێکی نوێی سزاکانی سەر ڕووسیای بە 262 دەنگی بەڵێ بەرامبەر 159 دەنگی نەخێر پەسەند کرد. پرۆژەیاساکە ئامانجی زیادکردنی گوشارەکانە لەسەر موسکۆ و بەرفراوانکردنی سزاو ئابڵوقە ئابوورییەکانە لە چوارچێوەی بەردەوامیی جەنگی ئۆکرانیادا. دەقە پەسەندکراوەکە نێردراوە بۆ نوسینگەی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ تا ئیمزای بکات و بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

مانگی ڕابردوو ئەنجومەنی پیرانیش هەمان پرۆژەیاسای بە 86 دەنگی بەڵێ بەرامبەر 11 دەنگی نەخێر پەسەند کردبوو. سەرۆک ترەمپ دووپاتی کردبووەوە کە پرۆژەیاساکە ئیمزا دەکات، و ئەم بڕیارە بە گەورەترین هەنگاوی یاسایی ئەمریکا دژ بە ڕووسیا دادەنرێت لە دوای گەڕانەوەی ترەمپ بۆ کۆشکی سپی.

پشتیوانانی پرۆژەیاساکە ئاماژەیان بەوە کرد بەهۆی نزیکبوونەوەی جەنگی ئۆکرانیا لە پێنجەمین ساڵی خۆی و کەمبوونەوەی دەرفەتی ئاشتی، پێویستە گوشارە ئابوورییەکان لەسەر ڕووسیا زیاتر بكرێن. ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا داوای لە کۆنگرێس کردبوو کە سزای لەو شێوەیە دەربکات تا موسکۆ ئاڵۆز بکات و بیهێنێتە سەر میزانی دانوستاندن. لایەنگرانی ئۆکرانیاش بە خۆشحاڵییەوە پێشوازییان لە بڕیارەکە کرد.

دەرکردنی ئەم بڕیارە هاوكات بوو لەگەڵ هێرشێکی نوێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕووسیا لە هەمان ڕۆژدا بۆ سەر ئامرازەکانی گواستنەوەی مەدەنی لە باشووری ئۆکرانیا کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی پێنج کەس.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار