PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سیاسەت
سیاسەت

وەزیری گواستنەوەی ئەمریکا: ئاریشەکانی فڕین ئامڕۆ یاخود سبەی کۆتایییان پێدێت
وەزیری گواستنەوە شان دەفی ڕایگەیاند کە ئاریشەکانی فڕین تا ئەمڕۆ ئێوارە یاخود سبەی بە تەواوی کۆتایییان پێدێت.

وەزیری گواستنەوەی ئەمریکا: ئاریشەکانی فڕین ئامڕۆ یاخود سبەی کۆتایییان پێدێت

وەزیری گواستنەوە شان دەفی ڕایگەیاند کە ئاریشەکانی فڕین تا ئەمڕۆ ئێوارە یاخود سبەی بە تەواوی کۆتایییان پێدێت.

وەزیری گواستنەوەی ئەمریکا شان دەفی، ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦ لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی NBC ڕایگەیاند، ئاریشەکانی فڕین لە سەرانسەری وڵاتدا تا کۆتایی ئامڕۆ یاخود سبەی بە تەواوی کۆتایییان پێدێت.

وەزیر دەفی گوتی، کێشەکە لە ئەنجامی ئاریشەیەکی تەکنیکییەوە بووە کە لە کاتی گۆڕینی هێڵەکانی پەیوەندیی کۆنترۆڵی هاتووچۆی ئاسمانی لە کێبڵی مسینەوە بۆ کێبڵی فایبەر ئۆپتیکی خێرا ڕوویداوە، و ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی کێشە لە سیستمەکانی پەیوەندیی فڕۆکەکان و زانیارییەکانی ڕاداردا. ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە ئاریشەکە لە هەڵەیەکی ئەو کۆمپانیایەوە بووە کە کاری نوێکردنەوەکەی کردووە، یاخود لە ئامێرێکی تێکچووەوە دروست بووە.

بەڕێوەبەری ئیدارەی فڕۆکەوانیی فیدراڵی (FAA) برایان بێدفۆرد ڕایگەیاند، ڕۆژی هەینیی ڕابردوو نزیکەی ١٢ هەزار فڕین هەڵوەشێنراونەتەوە و پێشبینی دەکەن لە نێوان ٤١ هەزار فڕینی دیاریکراودا، ڕۆژی شەممەش ٤ هەزار تا ٥ هەزار فڕینی دیکە هەڵبوەشێنرێنەوە.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار