سەرەکی

وەزارەتی داد داهاتی گشتیی نۆتەری پلە یەکی لە ڕحا بۆ ساڵی ٢٠٢٥ ئاشکرا کرد
وەزارەتی داد داهاتی گشتیی نۆتەری پلە یەکی لە ناوەند و قەزاکانی ڕحا بۆ ساڵی ٢٠٢٥ بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری یاسایی لە وەزارەتی داد، داهاتی گشتیی نۆتەری پلە یەکی لە ڕحا بۆ ساڵی ٢٠٢٥ ئاشکرا کرد. لەو لیستەی بڵاوکراوەتەوە، جگە لە ناوەندی ڕحا، داهاتی نۆتەرییەکانی قەزاکانی سێوەرەک، بیرەک، وێرانشار و بۆزۆڤاش دیاری کراوە.
نۆتەری یەکەمی ڕحا ١٤ ملیۆن و ٨٠٨ هەزار و ٨٠١ لیرە و ٤٩ قوروش، نۆتەری دووەمی سێوەرەک ١٠ ملیۆن و ٧١٧ هەزار و ٧٤٥ لیرە و ٩٣ قوروش، نۆتەری دووەمی بیرەک ٦ ملیۆن و ٤٥١ هەزار و ١٠ لیرە و ١ قوروش، نۆتەری چوارەمی وێرانشار ٤ ملیۆن و ٩٩٥ هەزار و ٦٣٠ لیرە و ٤٢ قوروش و نۆتەری بۆزۆڤاش ٤ ملیۆن و ٤٢٥ هەزار و ٩٦٠ لیرە و ١٨ قوروش داهاتی گشتییان هەبووە.
سەرچاوە: Urfanatik