
دێنیز بێرنهام، ئاسمانیوانی ناسا کە لە ئادانا لەدایکبووە، ئامادەکاری بۆ ئەرکی وێستگەی ئاسمانیی نێودەوڵەتی دەکات
دێنیز بێرنهام لە ماوەی چەند مانگێکدا لە چوارچێوەی ئەرکی (Expedition 76) بەرەو وێستگەی ئاسمانیی نێودەوڵەتی بەڕێدەکەوێت.
ئاسمانیوانی ناسا دێنیز بێرنهام ڕایگەیاند کە لە ئادانا لەدایکبووە و لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا دەچێتە وێستگەی ئاسمانیی نێودەوڵەتی (ISS). لە ئێستادا ڕاهێنان بۆ ئەرکێکی درێژخایەن بە ناوی (Expedition 76) دەکات.
بێرنهام ئاماژەی بەوە دا کە لە بنکەی ئاسمانیی ئینجیرلیک لەدایکبووە، و داپیرەی خەڵکی ئەجەئابادی جاناککالە و باپیرەشی خەڵکی ئەفیۆنکاراهیسارە. ئاماژەی بەوەش کرد کاتێک دەچێتە بۆشایی ئاسمان، دەست بۆ داپیرەی، باپیرەی، هاوشارییەکانی لە ئادانا و سەرانسەری جیهان ڕادەوەشێنێت.
ئەو خولیای خێزانەکەی بۆ بۆشایی ئاسمان پەیوەست کردەوە بەوەی کە باپیرەی خۆی تەلەسکۆپی دروست دەکرد و پێکەوە سەیری ئەستێرەکانیان دەکرد. هەروەها بە بیرهێنانەوەی ئەوەی کە تورکیا ٧١ەمین وڵات بووە پەیماننامەی ئارتەمیسی ئیمزا کردووە، جەختی لەوە کردەوە کە ناسا شانازی دەکات بە بەشداریپێکردنی تورکیا لە گەڕانە ئاشتیانە و ڕوونەکانی بۆشایی ئاسماندا.
سەرچاوە: Rûdaw