
لێدانی چەند بوومەلەرزەیەک بەدوای یەکدا لە ئەدەنە و ئۆسمانییە: گوڕی بوومەلەرزەکان لە سايمبەيلى و سومباس لە نێوان ٤.٨ بۆ ٥.٢ بووە
لە ناوچەی سايمبەيلى سەر بە ئەدەنە دوو بوومەلەرزە و دواتریش لە ناوچەی سومباسی سەر بە ئۆسمانییە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٢ پلە ڕوویاندا.
لە ناوچەی سايمبەيلى سەر بە پارێزگای ئەدەنە لە کاتژمێر ١٤:١٩ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٨ پلە تۆمارکرا. لە هەمان ناوچە تەنها ١٧ خولەک دواتر، دووەم بوومەلەرزە بە گوڕی ٤.٩ پلە ڕوویدا.
لەلایەکی ترەوە، لە ناوچەی سومباسی سەر بە پارێزگای ئۆسمانییە لە کاتژمێر ١٤:٤٣ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٢ پلە ڕوویدا. بەپێی زانیارییەکانی دەزگای ئافاد (AFAD)، یەکەم بوومەلەرزەی سايمبەيلى لە قووڵایی ٧.٩٩ کیلومەتر، دووەمیان لە قووڵایی ٨.٦٧ کیلومەتر و بوومەلەرزەکەی ئۆسمانییەش لە قووڵایی ٧ کیلومەتردا بووە.
مەترسی و دوودڵی لەناو خەڵکی ناوچەکەدا بەهۆی ئەم بوومەلەرزە بەردەوامانەوە دروستبووە. بەرپرسان ڕایانگەیاند کە دوای ڕووداوەکان، تیمەکانیان دەستیان بە بەدواداچوون و پشکنین لە ناوچەکەدا کردووە.
سەرچاوە: Kurdistan24