PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

کیشوەری ئەفریقا لەوەی چاوەڕوان دەکرا خێراتر لەت دەبێت و ئۆقیانوسێکی نوێ دروست دەبێت
زانایان ڕایانگیاندووە کە جووڵە تەکتۆنییەکان لە سیستەمی کەلەبەری ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا سنووری مەترسیداریان تێپەڕاندووە و جیابوونەوەی کیشوەرەکەیان خێراتر کردووە، هەروەها لە ماوەی ملیۆنان ساڵدا ئۆقیانوسێکی نوێ لەدایک دەبێت.

دەستەیەکە لە زەویناسانی نێودەوڵەتی دیارییان کردووە کە هێڵی کەلەبەری چالاک کە کیشوەرەکەی ئەفریقا دەکات بە دوو بەشەوە، سنووری مەترسیداری تێپەڕاندووە و توێکڵی زەوی بە شێوەیەکی مەترسیدار تەنک بووەتەوە. پێوانە بوومەلەرزەیی و زەویناسییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە درێژایی سیستەمی کەلەبەری ڕۆژهەڵاتی ئەفریقادا، پەڕەی نووبی و پەڕەی سۆماڵی بەرەبەرە لە یەکتر دوور دەکەونەوە.

تۆیژینەوەکە دەریخستووە کە ئەستووری توێکڵی زەوی لە ناوچەی کەلەبەری تورکانا لە سەر سنووری کینیا و اتسیۆپیا بۆ ١٣ کیلومەتر کەمی کردووە. لە زەویناسیدا دابەزینی ئەستووری توێکڵ بۆ ژێر ١٥ کیلومەتر، ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە دابڕانی کیشوەرەکە ئیتر ڕێگری لێ ناکرێت.

لە توێژینەوەیەکدا کە لە گۆڤاری Nature Communications بڵاوکراوەتەوە، کریستیان ڕۆوان زەویناسی زانکۆی کۆلۆمبیا جەختی لەوە کردەوە کە شکانە تەکتۆنییەکەی ناوچەکە لەوەی چاوەڕوان دەکرا زۆر خێراتر پێشڕەوی دەکات و میکانیزمی جیوۆدینامیکی پرۆسەکە خێراتر بووە. بەپێی پێوەری کاتی زەویناسی، لە ماوەی چەند ملیۆن ساڵێکدا ڕۆژهەڵاتی کیشوەرەکە بە تەواوی لە خاکی سەرەکی دادەبڕێت و دەبێتە دڕگەیەکی زەبەلاح، هەروەها ئاوەکانی ئۆقیانوسی هیند کۆدەبنەوە و بنکێکی نوێی ئۆقیانوس دروست دەکەن.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار