
لە ڕێگای ئاگری-وان بەهۆی بارانی بەخوڕەوە ئۆتۆمبێلێک و حەفارەیەک بەیەکدا کێشایان، کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسیش برینداربوون
لە ئەنجامی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێک و حەفارەیەک لەسەر کۆمەڵێک ئاوی کوپبوو لە ڕێگای ئاگری-وان، کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسیش برینداربوون.
لە ڕێگای ئاگری-وان، لە ننزیک ئامادەیی سەلاحەدینی ئەیوبی بۆ زانستەکان لە پاتنۆس، لە ناوچەیەکدا کە بەهۆی بارانی بەخوڕەوە ئاو لەسەر شەقامەکە کۆببووەوە، ئۆتۆمبێلێک بە تابلۆی 34 JM 6815 لەگەڵ حەفارەیەکدا بەیەکدا کێشایان. ناسنامەی شۆفێرەکە هێشتا نەزانراوە.
دوای ئاگادارکردنەوە لەلایەن هاووڵاتیانەوە، تیمەکانی تەندروستی، پۆلیس و بەرگری شارستانی ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران. لە ئەنجامی توندی پێکدادانەکەدا، سێ کەس بە ناوەکانی (S.D.) و (B.D.) و (C.D.) کە لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا گیریان خواردبوو، لەلایەن تیمەکانەوە دەرهێنران و بە ئامبولانس گەیێندرانە نەخۆشخانەی دەوڵەتی لە پاتنۆس. بەپێی زانیارییەکان (S.D.) لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، و (B.D.) و (C.D.) کە برینداربوون ژێر چاودێری پزیشکیدان.
سەبارەت بە ڕووداوەکە لێکۆڵینەوە دەستپێکراوە و لایەنە پەیوەندیدارەکان خەریکی بەدواداچوونن بۆ هۆکارەکانی ڕووداوەکە.
سەرچاوە: Vansesi Gazetesi