سەرەکی

لە مەزگرد لە ئاگرکەوتنەوەی تەوێڵەیەکدا ۲۰۰ بزن سووتان
لە ئاگرکەوتنەوەیەکدا لە گوندی گۆرجان لە ناوچەی مەزگردی دێرسم، ۲۰۰ بزن لەناوچوون.
لە گوندی گۆرجانی سەر بە ناوچەی مەزگردی دێرسم، لە تەوێڵەی ئاژەڵدارێک بە ناوی زولفو کەسکین ئاگر کەوتەوە. بەپێی وتەی بەرپرسان، هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە هێشتا نەزاندراوە.
بە دەستوەردانی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە، ئاگرەکە کۆنترۆڵ کرا، بەڵام ۲۰۰ بزن گیانیان لەدەستدا. دوای ڕووداوەکە، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵ و دارستانی ناوچەکە لەگەڵ جەندرمە ئاژەڵەکانیان ژێرخاک کرد و دەستیان بە لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکە کرد.
سەرچاوە: Rûdaw