
دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا دۆسیەی "مافی ئومێد"ی تورکیای خستە بەرنامەی کۆبوونەوەی ١-٣ی کانوونی یەکەم
کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەورووپا دۆسیەی "مافی ئومێد"ی لە تورکیا (گرووپی قوربان) خستە بەرنامەی کارکردنی دانیشتنی مافی مرۆڤ لە مانگی کانوونی یەکەمدا.
کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەورووپا (دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا) دۆسیەی گرووپی قوربانی خستە بەرنامەی کارکردنی ١٥٧٧ەمین کۆبوونەوەی مافی مرۆڤ لە ڕێکەوتی ١-٣ی کانوونی یەکەم، کە تایبەتە بە سزای زیندانی هەتاهەتایی قورسراو لە تورکیا و بە "مافی ئومێد" دەناسرێت.
کۆمیتەکە دواجار لە دانیشتنی ئەیلوولی ٢٠٢٥دا تاوتیوێی ئەم دۆسیەیەی کردبوو و داوای لە تورکیا کردبوو گۆڕانکاری یاسایی لە یاساکانی تایبەت بە سزای زیندانی هەتاهەتایی قورسراودا بکات بە شێوەیەک کە "ئومێدی ئازادکردن" لەخۆبگرێت. هەروەها داواکرابوو تا کۆتایی مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٦ زانیاری کۆنکرێتی و پلانی کارکردن سەبارەت بە هەنگاوە نراوەکان پێشکەش بکرێت.
چاوەڕوان دەکرێت لە دانیشتنەکەی مانگی کانوونی یەکەمدا، کۆمیتەکە هەڵسەنگاندن بۆ ئەو زانیارییانە بکات کە تورکیا پێشکەشی کردوون و بڕیارێکی نوێی کاتی ڕابگەیەنێت.
سەرچاوە: Kurdistan24