
تەلەفۆنەکەی ڕۆژین کابایش دەکرێتەوە، بەڵگەی دیجیتاڵی دەتوانن دەربکەون
پارێزەری خێزانەکە ڕایگەیاند کە تەلەفۆنەکەی ڕۆژین کابایش دەکرێت بەبێ کۆد بکرێتەوە و ئەو زانیارییانەی ڕێگە لەبەردەم لێکۆڵینەوەکە ڕۆشن دەکەنەوە دەستبکەون.
لێکۆڵینەوە لە گیانلەدەستدانی ڕۆژین کابایشی خوێندکاری زانکۆی تەمەن ۲۱ ساڵ، کە لە ۲۷ی ئەیلوولی ۲۰۲۴ لە وان وندا و لە ۱۵ی تشرینی اولی ۲۰۲۴ تەرمەکەی لە کەناری دەریاچەکەدا دۆزرایەوە، بەردەوامە. عەبدولڕەحمان کارابولوت، پارێزەری خێزانەکە، لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایگەیاند کە کۆدی تەلەفۆنەکەی ڕۆژین هێشتا نەشکێنراوە، بەڵام شارەزایانی تەکنەلۆجیا ئاماژەیان بەوە کردووە کە دەکرێت ئامێرەکە بەبێ سڕینەوەی زانیارییەکانی بکرێتەوە.
کارابولوت گوتی، لە ئەنجامی دیدار لەگەڵ داواکاری گشتی، ئەم ڕێگەیە لەسەر تەلەفۆنێکی هەمان مارکە و مۆدێل تاقی دەکرێتەوە، ئەگەر ئەنجامی سەرکەوتووی هەبوو، هەمان پرۆسە لەسەر تەلەفۆنەکەی ڕۆژین جێبەجێ دەکرێت. چاوەڕوان دەکرێت ئەم کارە هەفتەی داهاتوو تەواو بێت.
پارێزەرەکە جەختی لەوە کردەوە کە کردنی تەلەفۆنەکە ڕێگە دەدات بەڵگەی دیجیتاڵی گرنگ دەربکەون کە دەتوانن خاڵە تاریکەکانی لێکۆڵینەوەکە ڕوون بکەنەوە.
سەرچاوە: Kurdistan24