کلتوور و ئەدەب

پێشنیازێکی ۱۱ مادەیی لەلایەن ئاک پارتییەوە بۆ وەبەرهێنەرانی ئەو فوندانەی هەڵوەشێنراونەتەوە
ڕێکخستنێکی نوێ بۆ ئەو وەبەرهێنەرانەی لە فوندە هەڵوەشێنراوەکاندا کەمتر لە ۱ ملیۆن لیرەیان ماوەتەوە، ئەم هەفتەیە پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکرێت.
ئاک پارتی پڕۆژەیاسایەکی ۱۱ مادەیی ئامادە کردووە کە پەیوەندیدارە بەو وەبەرهێنەرانەی پارەیان لە فوندە هەڵوەشێنراوەکاندا ماوەتەوە. پلان وایە ئەم هەفتەیە پێشنیازەکە پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکرێت.
پێشنیازەکە تەرکیز دەکاتە سەر ئەو وەبەرهێنەرانەی کە کەمتر لە ۱ ملیۆن لیرە پارەیان هەیە. پێشبینی دەکرێت لە ئەژمارکردنی ئەو بڕە پارەیەی دەدرێتەوە، ڕێژەی هەڵاوسان لەبەرچاو بگیرێت.
ئاماژە بەوە دەکرێت لەو دانەوانەی لە چوارچێوەی ئەم ڕێکخستنەدا دەکرێن، سەرچاوە گشتییەکان بەکارناهێنرێن. چاوەڕوان دەکرێت پێشنیازە ۱۱ مادەیییەکە لە مانگی تشرینی یەکەمدا بڕیاری لەسەر بپەڕێندرێت و ببێتە یاسا.
سەرچاوە: Rûdaw