
بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ئەرتان ئایدن لە ئەستەنبوڵ دەرکرا
سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئەستەنبوڵ، ناڕەزایەتی بەرامبەر بە بڕیاری کۆنترۆڵی دادوەری بۆ ئەرتان ئایدن، پەرلەمانتاری پێشووی پارتی داد و گەشەپێدان (AKP) دەربڕی و بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرکرد.
ئەرتان ئایدن، ڕاوێژکاری پێشووی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و یەکێک لە داڕێژەرانی کەمپەینی "سەدەی تورکیا"، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەکدا سەبارەت بە دزییەکی گەورەی دارایی لە بازاڕەکانی سەرمایەدا دەستبەسەر کرابوو.
سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئەستەنبوڵ ناڕەزایەتی خۆی بەرامبەر بە بڕیاری "نەچوونە دەرەوە لە ماڵ" و "قەدەغەی گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات" کە وەک ڕێوشوێنی کۆنترۆڵی دادوەری بۆ ئایدن دەرکرابوو، دەربڕی. داواکاری گشتی داوای دەستگیرکردنی ئایدنی کردبوو.
دادگا دوای تاوتوێکردنی ناڕەزایەتییەکە، بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ئایدن دەرکرد. ئەم بڕیارە بەپێی داواکارییەکەی داواکاری گشتی، هەڵوەشاندنەوەی ڕێوشوێنەکانی کۆنترۆڵی دادوەری و دەستپێکردنی پرۆسەی زیندانیکردن لەخۆ دەگرێت.
سەرچاوە: Kurdistan24