
وەزیری داد گورلەک: بە ژیریی دەستکرد ١٨٧ ملیار لیرەی قازانجی نەشیاو دەستنیشان کرا
لە لێکۆڵینەوەی سندوقەکاندا لەلایەن داواکاری گشتیی ئەستەنبوڵ، لە ڕێگەی ٢١٤ کەسەوە ١٨٧ ملیار و ٦٥٣ ملیۆن لیرە قازانجی نەشیاو دیاری کرا و (TMSF) پرۆسەی گەڕاندنەوەی دەستپێکرد.
وەزیری داد ئاکین گورلەک ڕایگەیاند کە لێکۆڵینەوەی گەورەی سندوقەکان کە لەلایەن داواکاری گشتیی ئەستەنبوڵەوە بەڕێوەدەبرێت، بەپێی ڕێنماییەکانی سەرۆککۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە وردی بەردەوامە. لە ئەنجامی پێداچوونەوەکان بە هاوکاریی ژیریی دەستکرد، ٢١٤ کەس (١٤١ کەسی ڕاستەقینە و ٧٣ کەسی یاسایی) کە زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن لیرە قازانجیان دەستکەوتووە، دەستنیشان کران.
ئەم کەسانە نزیکەی ٩٠ ملیار لیرە لە سندوقەکانی TERA، ٧٩ ملیار لیرە لە سندوقەکانی Pusula و نزیکەی ١٨ ملیار لیرەیان لە سندوقەکانی Hedef قازانج کردووە. بە تایبەتی دەرکەوتووە ئەو کەسانەی لە نێوان ١٣ بۆ ١٦ی ئەیلوولدا سندوقەکانیان فڕۆشتووە، پێشوەختە زانیارییان هەبووە و لێی دەرچوون.
وەزیر گورلەک ڕوونیکردەوە کە ناوە دەستنیشانکراوەکان ڕەوانەی TMSF کراون و TMSF ئاگادارکردنەوەی فەرمی بۆ ئەم کەسانە ناردووە و دەستی بە ڕێکار کردووە بۆ گەڕاندنەوەی قازانجە نەشیاوەکان. ڕاگەیەندرا کە پارە گەڕێنراوەکان لەو هەژمارانەدا کۆدەکرێنەوە کە بۆ لێقەوماوان کراونەتەوە.
سەرچاوە: Kurdistan24